دەستپێشخەری کوردی لە ئەڵمانیا یادی قەدری یڵدرمی کردەوە
دەستپێشخەری کوردی لە ئەڵمانیا لەبارەی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە پەیامێکی بڵاوکردەوە و یادی یڵدرمی کردەوە.
دەستپێشخەری کوردی لە ئەڵمانیا لەبارەی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە پەیامێکی بڵاوکردەوە و یادی یڵدرمی کردەوە.
دەستپێشخەریەکە سەرەخۆشی لە خانەوادە و دۆستانی یڵدرم و گەلی کورد کرد و وتی، "ئێمە ئەمڕۆ بیستمان کە ئەکادیمیسیون، مێژووزان، زمانزان، سیاسەتمەدار کوردی پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم کۆچی دوایی کردووە. زوو بوو بۆ کۆچی دوایی رەحمەتی قەدری یڵدرم.
لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا، لەکاتی بەرهەمهێناندا کۆچی دوایی پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم بۆ کۆمەڵگای کوردی بە راستی زام و غەمگینیەکی گەورەیە. لەم تەمەنەدا لەبارەی کەلتور، مێژوو، ویژە و جۆگرافیای کوردستان لەسەر زمان، مێژوو و وێژەی جۆگرافیای فارسی و عەرەبی بە گشتی ١٤ پرتوکی نووسیوە.
بە دڵێکی غەمگینەوە دەڵێین، هیوادارین خوای گەورە رەحمەتی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەرەخۆشی لە خانەوادە، دۆستان و گەلی کورد دەکەین.
ئێمە خزمەتی بە نرخی پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم هیچ کاتێک لەبیر ناکەین."
ف.ق