دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە مێرسین و ئیستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و هێرشە داگیرکەرییەکان لە مێرسین و ئیستەنبوڵ چالاکییان ئەنجامدا.

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، ئەشکەنجە لە زیندانەکان و هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر رۆژئاوا چالاکیان ئەنجامدا.

'بارهەڵگرێکی بەیرەقدار سوتێندرا'

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ناوچەی تارسوسی مێرسین، لە ١٧ی حوزەیراندا کارگەیەکی ناوەندی جموجۆڵی تایبەت و شوێنی کۆبوونەوەی ناموەندی جموجۆڵی تایبەت کرایە ئامانجی یەکینەکانیان.

راگەیەندرا کە لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کارگەکە بە تەواوەتی سوتێندرا و یەک لە ئەندامانی ناوەندی جموجۆڵی تایبەت لە شەڕ لەگەڵ یەکینەکانمان بە سەختی برینداربوو.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە ١٨ی حوزەیراندا لە سەر رێگای مێرسین- ئەدەنە بارهەڵگرێک بە ١٥ ئۆتۆمبێلەوە سوتێندرا. بە گوێرەی زانیارییەکان کە یەکینەکانمان لە سەرچاوە خۆجێییەکان وەریان گرتووە، بارهەڵگرەکە و ئۆتۆمبێلەکان سەر بە کۆمپانیای بەیرەقدار بوون.

ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس کرایە ئامانج

لە ١٩ی حوزەیراندا لە ئیستەنبوڵ یەکینەکانمان بە تەقەمەنی و چەکی سوک لە ئۆتۆمبێلی پۆلیسە فاشیستەکانی تورکیان داوە. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا یەک لە پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوو بریندار بووە.

دوای ئەو چالاکیانە یەکینەکانمان بە سەلامەتی کشاونەتەوە بۆ ناوچەی پاڕێزراو".

هـ . ب