دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر چەندین شوێنیان سوتاند

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ناوەندێکی وزە، ٣ ئۆتۆمێبل و کارگەیەکی فاشیستەکانیان سوتاند.

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئێمە داوای دادپەروەری و ئازادی لە کەس ناکەین. ئێمە خۆمان لێپرسینەوە لە فاشیستەکان دەکەین".

لە راگەیاندراوەکەی دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگردا هاتووە، لە ١٨ی ئایاردا لە چیای ئافیون قەرە حەسار ناوەندێکی وزەی سەر بە بیویک تەلە و لە ١٧ی ئایاردا لە ناوچەى مەنەمەنەی ئیزمیر ٢ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان، لە ئیزمیر پاسی کەسێکی فاشیست، لە ئەرەگلیای زۆنگولداغ کارگەیەکی ئاکەپەییەکان و لە ئینەلۆگلای بورساش مارکێتێکی فرۆشتنی گۆرانی و سرودی ئاکەپەییەکان سوتێنرا.

ژ.ت