دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر کارگەیەکی دروستکردنی کەشتییان لە ئەنتالیا سوتاند

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، ئەوەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرامبەر بە کورد ئەنجامیداوە "بەسەریانەوە ناڕوات" و داوای "گەشکردنی ئاگری تۆڵەی" کرد.

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، "لە ٢٣ی ئەیلول لە ناوەندی گەشتیاریی کوندو لە ناوچەى ئاکسوو لە ئەنتالیا کارگەی دروستکردنی کەشتییەکانیان سوتاند. لەو چالاکییەدا ٣ کەشتی بوونە خۆڵەمێش و زیانیش بە ٢ کەشتیی تر گەیشت. بە گشتی زیانێکی ماددیی ٥ ملیۆنییان پێگەیشتووە.

هەمان رۆژ لە ناوچەى مەرکەزئەفەندی لە دەنیزلی کارگەیەکی چەرەساتی ئیبراهیم تەفەنلیلی سەرۆکی بۆرسەی دەنیزلی، کە دوژمنی کوردانە سوتێنرا.

لە ٢٣ی ئەیلول دا لە ئاتاشەهیری ئیستەنبول ئۆتۆمبێلی فاشیستێک سوتێنرا".

ژ.ت