دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا: لە ١٨ی ئادارەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەحمەد یەنەر باسی لەوەکرد کە کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان ١٨ی ئادارە.
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەحمەد یەنەر باسی لەوەکرد کە کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان ١٨ی ئادارە.
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان (یەسەکە) ئەحمەد یەنەر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، کە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان کە لە ١٤ ئایار بەڕێوەدەچن، لە ١٨ی ئایارەوە دەستپێدەکات. یەنەر وتی، "سەبارەت بە دەنگدان لە وڵات و دەرەوەی وڵاتەکە، کارەکانی دیاریکردنی رێکارەکان بەردەوامن".
بریارەکەی یەسەکە لەبارەی ئەو پارتانەی کە مەرجەکانی بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنیان تێدایە لە ژمارەی دوێنێ رۆژنامەی فەرمی بڵاوکرابووەوە. بە گوێرەی بڕیارەکە ٣٦ حزب مەرجەکانی بەشداربوون لە پرۆسەکەیان تێدایە.
ئەو پارتانەی کە بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا دەکەن:
١-پارتی داد و یەکڕیزیی
٢-پارتی داد
٣-پارتی داد و گەشەپێدان
٤-پارتی دایکی نیشتمان
٥- پارتی سەربەخۆی تورکیا
٦-پارتی یەکگرتنی گەورە
٧-پارتی تورکیای گەورە
٨-پارتی گەلی کۆماری
٩- پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن
١٠-پارتی چەپی دیموکراتیک
١١- پارتی دیموکرات
١٢- پارتی کرێکاران
١٣- پارتی ئایندە
١٤- پارتی گەنج
١٥- پارتی یەکگرتنی دەسەڵات
١٦- پارتی ماف و ئازادی
١٧- پارتی ئازادی گەلان
١٨- پارتی دیموکراتیکی گەلان
١٩- پارتی داوای ئازاد
٢٠- ئیی پارتی
٢١- پارتی نیشتمان
٢٢- پارتی گەل
٢٣- پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست
٢٤- پارتی رێگەی نیشتمانی
٢٥- پارتی سەعادەت
٢٦- پارتی چەپ
٢٧- پارتی گۆڕانی تورکیا
٢٨- پارتی کرێکارانی تورکیا
٢٩- بزوتنەوەی کۆمۆنیستی تورکیا
٣٠- پارتی کۆمۆنیستی تورکیا
٣١- پارتی نیشتمان
٣٢- پارتی خۆشگوزارانی نوێ
٣٣- پارتی داهێنان
٣٤- پارتی تورکیای نوێ
٣٥- پارتی سەوزەکان و چەپی داهاتوو
٣٦- پارتی سەرکەوتن
هـ . ب