له‌ساڵی ٢٠١٧دا له دژی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی كارتاڵ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه زوبه‌یر ئایدار هه‌وڵێكی تیرۆركردن ئه‌نجامدرابوو. دانیشتنی دۆسیه‌كه له باره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردن له بروكسێل ئه‌نجامدرا.
له ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١دا بڕیاری كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه درابوو.
له دۆسیه‌كه‌دا زه‌كه‌ریا چهلیكبهلیك، یه‌عقوب كۆچ، نه‌جاتی دهمیرئۆگیولاری و حاجی ئاككولاك دادگایی ده‌كرێن.
پارێزه‌ری ئایدار و كارتاڵ، ژان فێرمۆن دۆسیه‌كه‌ی ئاماده‌كرد و له دۆسیه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كردووه كه له ئه‌وروپا تۆڕێكی به‌رفراوانی تیرۆر و سیخوڕی دامه‌زراوه. پارێزه‌ر فێرمۆن باس له رۆڵی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژی پاریس‌دا هه‌بووه، به تایبه‌تی باڵیۆزی پێشووی توركیا ئیسماعیل حه‌قی مو‌سا. به‌ڵگه‌ی گرنگ هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه له لایه‌ن ئیسماعیل حه‌قی موساوه داڕێژراوه.
ئه‌ندامی گروپی هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه له ساڵی ٢٠١٧ ئه‌و كاته‌ی به ده‌وری بینای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان (كه‌نه‌كه) چاودێریان ده‌كرد، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران. له كاتی پشكنین و گه‌ڕانی پۆلیسدا له‌سه‌ر یه‌عقوب كۆچ ناسنامه‌ی پۆلیس دۆزرابوه‌وه و ئاشكراش ببوو كه زه‌كه‌ریا چهلیكیش پێشتر سه‌رباز بووه. ئه‌وه‌ش زانراوه كه نه‌جاتی دهمیرئۆگیولاری كه له به‌لجیكا ده‌ژی له بواری لۆجستیك و دۆزینه‌وه‌ی كه‌سه‌كاندا ئه‌ركدار بووه.
حاجی ئاككولاك كه كورده، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك سیخوڕ به‌كارده‌هێنرێت تێده‌گات كه رووداوه‌كه به‌ره‌و هه‌وڵی كوشتن ده‌چێت و دواتر ده‌چێته لای پۆلیسی به‌لجیكا و دان به‌و بابه‌ته‌دا ده‌نێت.
یه‌عقوب كۆچ هه‌ڵدێت بۆ توركیا و زه‌كه‌ریا چهلیكبهلیك هێشتا له فه‌ره‌نسا ده‌ژی.
ئه‌وه یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له گروپی تیرۆرهكهدابوون په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا هه‌یه. له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوونی ته‌كنیكی و په‌یوه‌ندییه تهلهفونیهكاندا ئه‌وه به‌دیده‌كرێت كه له ئه‌وروپا تۆڕێكی به‌رفراوانی تیرۆر هه‌یه و ئه‌و تۆڕه به فه‌رمانی ئه‌نقه‌ره رێكخراوه.
له دانیشتنه‌كه‌دا پارێزه‌ر ژان فێرمۆن باسی له په‌یوه‌ندی گروپی تیرۆر، گفتوگۆی نێوان ئه‌وان كرد و هه‌ندێك وێنه‌ی نیشاندا. له وێنه‌كاندا سه‌ركرده‌ی سه‌عاده‌ت عه‌دنان تانریڤه‌ردی و راوێژكاری ئه‌ردۆغان سه‌عید سهرتچهلیك پێكه‌وه وێنه‌یان گرتووه.
دادوه‌رێكی تر هاته ناو دۆسیه‌كه‌وه. دادوه‌ری پێشوو باسی له‌وه‌كردبوو كه پێویست به كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه ناكات، به‌ڵام دادوه‌ری نوێ رایگه‌یاندبوو، ئه‌و سكاڵایه خاوه‌نی چۆنێتیهكی راسته‌قینه یه به‌ڵام ئه‌و دۆخه زۆر روون نییه.
ئایدار: هه‌موو به‌رهه‌ڵستكاران كراونه‌ته ئامانج
ئایدار رایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی تورك نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ئه‌وان، هه‌موو به‌رهه‌ڵستكارانی ده‌كاته ئامانج و وتی، "ئێمه هیوادارین بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌وڵی له‌و جۆره روونه‌دات، بڕیاری دادگا گرنگ بێت".
كارتاڵیش باسی له‌وه‌كرد، كه ئاككولاك و چهلیكبهلیك كاتێك قسه‌یان كردووه، چهلیكبهلیك به ئاككولاكی وتووه، بڕوانه ئه‌وه‌ی پاریسیش ئێمه كردمان، به‌ڵام هیچ شتێك رووینه‌دا. له ساڵی ٢٠١٣دا یه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه سه‌كینه جانسز، نوێنه‌ری كه‌نه‌كه فیدان دۆغان و ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی كورد له‌یلا شایله‌مه‌ز تیرۆركرابوون.
ده‌سته‌ی دادگا له ٢٢ی نیساندا بڕیار له دۆسیه‌كه ده‌دات.
هـ . ب