دۆسیەی ئایلا ئاکات عەتا تێکەڵ بە دۆسیەی کۆبانێ کرا
دۆسیەی ئایلا ئاکات ئاتا، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا، عەتا تێکەڵ بە دۆسیەی کۆبانێ کرا.
دۆسیەی ئایلا ئاکات ئاتا، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا، عەتا تێکەڵ بە دۆسیەی کۆبانێ کرا.
پەرلەمانتاری پێشووی بەدەپە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا، ئایلا ئاکات ئاتا، کە لە زیندانی ژنانی سنجاندایە، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوێکی نایاسایی"، تۆمەتبار کراوە. دانیشتنی دادگاییکردنی ئاتا لە پێنجەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.
ئایلا ئاکات ئاتا لە ڕێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە بەشداری دانیشتنەکە بوو.
لە میانەی دانیشتنی دۆسیەکەدا، شاندی دادگا ڕایانگەیاند، کە ٢٢یەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە، کە بەرپرسی دۆسیەی کۆبانێیە، داوایان کردووە دۆسیەی عەتا بخرێتە ناو دۆسیەی کۆبانێوە.
عەتا ڕایگەیاند، کە دۆسیەکە لە ٨ی ئەیلولدا پێی گەیشتووە و ڕایگەیاند، کە ئەو شتێکی لەو شێوەیەی نەویستووە. ئاتا وتی:"ئەمە قبوڵ نییە"
دادگا بڕیاریدا هەردوو دۆسیەکە ببێتە بە یەک دۆسیە.
ف.ق