کچێکی ئێزدی کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە لایەن داعشەوە ڕفێندرا و لە تورکیا لە سەر ئەنتەرنێت فرۆشرابوو. لە لایەن ڕێکخستنی یاسایی و ڕێکخستنەکانی مافەکانی مرۆڤ پێش حەوتەمین دانیشتنی دادگایی پەیوەیست بەم دۆسییەوە، ڕاگەیاندراوێکیان خوێندرایەوە.
پارێزەر نورەدین کلچ ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و باسی لەوەکرد بۆ دانیشتنی دادگای دۆسیەیی ئەو کچە ئێزدییە کە لە تەمەنێکی کەمدا لە لایەن داعشەوە بەدیل گیرا و دواتر وەک کۆیلە فرۆشرا لە ڕای گشتی دەشاررێتەوە. کلچ بەم شێوە بەردەوام بوو: "منداڵێکی دیکە لە سێگۆشەی دەوڵەت-بنەماڵە-تەریقەتدا گیانی لەدەستدا. نارین یەکەم کەس نەبوو."
١٤ منداڵی کچ کوژراون
کلچ لە ڕاپۆرتی ناوەندی مافەکانی منداڵ کە بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکرد لە ناو ٧ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا بە لایەنی کەمەوە ١٤ منداڵی کچ کوژراون و وتی: "بەگوێرەی داتاکی ناوەندی مافەکانی منداڵانی فیسا (FISA) لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە ١٣٣ منداڵ لە ئەنجامی توندوتیژی بنەماڵەی بە دەستی پیاو کوژراون. لە ناو ٦ مانگی ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٢ منداڵ خۆیان کوشتووە. ١٧ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە. تەنها لەناو ساڵی ٢٠٢٣دا بەهۆکاری پەرەسەندنی توندوتیژی زایندەی زیاتر لە ٦٦ هەزار دۆسییە بۆ منداڵان کراوەتەوە. ژمارەی توندوتییژییەکان دژ بە منداڵان لەناو ئەم ١٠ ساڵەی کۆتاییدا ٣ قات زیادیکردووە."
دواتر سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئەنقەرە موستەفا کارۆئۆغلۆ قسەیکرد و ئەمەی وت: "بەرکین، ئوگور، لەیلا و ئێستاش نارین. هەموویان منداڵ بوون و کۆتا منداڵمان لە ناو تورکەیەکدا لە کەناری چەمێک بینی. لە پێناو مافەکانی منداڵاندا هەموو شتێک دەکەین. هەموو ئەوانەی خۆیان بە پارێزەری مافی منداڵ دادەنا کوا لەکوێن، بۆ قسەیەک نیە؟ چی دەڵێن؟ دەڵێن 'بابەتێکی ناوخۆیی بنەماڵەییە' گەر ئێوە بەراستی بۆ شتێک شەڕدەکەن پێویستە بۆ مافی منداڵان بێت. هەر بۆیە دەڵێین ئیدی بەسە."
دوای قسەکان پارێزەرانی دۆسیەکە ڕۆشتنە ناو دانیشتنی ١٥ـەمینی دادگای سزای قورسی ئەنقەرەەوە.