دەوڵەتی تورک لە مارسیلیا و هامبۆرگ ئیدانە کرا

هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە شاری مارسیلیا و شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ئیدانە کرا.

مارسیلیا

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژاڤا لە ناوچەی ڤیۆپۆرت لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ئیدانە کرا.

لە چالاکییەکەدا کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەڕێوەچوو، خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا دروشمی "تیرۆریست ئەردۆغان"، "تورکیای فاشیستێک" وترانەوە و بەیاننامە بە زمانی فەرەنسی دابەشکران.

لەو چالاکیەکەدا گەریلا و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە سڵاویان لێکرا و بانگهێشتی هێزە نێودەوڵەتییەکان کرا بۆ قەدەغەکردنی ئاسمانی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک.

هەروەها واژۆ کۆکرایەوە بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی 'ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان'.

بەناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد و بزوتنەوەی لاوان TCŞ و فیدراسیۆنی عەلەوی فەرەنسا وتارێک پێشکەش کرا و دیاری کرا کە رێگە بە داگیرکاری نادەن.

هامبۆرگ

لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە ڕۆژاڤا ئەنجامی دەدات ئیدانە کرا.

کوردستانییەکان لەگەڵ دۆستەکانیان لە بەردەم ناوەندێکی بازرگانی ئاڵتۆنا مێرکادۆ گردبوونەوە و ئیدانەی هێرش و بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکانیان کرد.

سیاسه‌تمه‌داری کورد سه‌رحه‌د ئارارات ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر کۆمەڵکوژییه‌کاندا بێده‌نگ ده‌بن، هاوبه‌شی تاوانه‌کانی ته‌یب ئه‌ردۆغانن.

رۆژنامەنووسی ئەڵمانی ئاگنێس ڤۆن ئەلڤێنسلێبن ویستی لە میانی گردبوونەوەکەدا ئاڵای یەپەگە بەرز بکاتەوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیرکرا.

لەسەر ناڕەزایی چالاکوانان، زانیاری ناسنامەی ئەو رۆژنامەنووسە وەرگیرا و دواتر ئازاد کرا.

ف.ق