دەوڵەتی تورک لە سیدنی شەرمەزارکرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە سیدنی، بە چالاکیەک کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکیان لە زاخۆ شەرمەزار کرد و داوایان کرد گۆڕەپانی ئاسمانی رۆژئاوا لە بەرانبەر فڕۆکەکانی تورک دابخرێت.

لە شاری سیدنی ئۆستەرالیا کۆمەڵکوژی زاخۆ شەرمەزار کرا. کوردستان و دۆستەکانیان لە بەرانبەر کۆمەڵکوژی و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی قڕکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا و داوایان کرد گۆڕەپانی ئاسمانی رۆژئاوا لە بەرانبەر فڕۆکەکانی تورک دابخرێت.

لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی دەکەتەفە راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیکرا کە پێویستە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەرانبەر گەلی رۆژئاوا بوەستێنرێت.

'پێویستە گەمارۆی چەک لەسەر دەوڵەتی تورک دابنرێت'

دەیڤید شۆبریدگ ئەندامی فیدڕالی پارتی سەوزیش کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکی لە زاخۆ شەرمەزار کرد و داوای لە ئۆستورالیا و ئەمریکا کرد کە گەمارۆی چەک لەسەر دەوڵەتی تورک دانێن و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکەکەی جێبەجێ بکات.

بیل کریوسیش لەبەرانبەر دیکتاتۆری ئەردۆغان بانگەوازی هەستیاربوونی رای گشتی کرد و پەیامی پشتگیری بۆ گەلی کورد بڵاوکردەوە.

مەنسور رەزاقی نوسەری کوردیش داوای کرد گۆڕەپانی ئاسمانی رۆژئاوا لە بەرانبەر فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دابخرێت.

پیتەر بۆیلی وتەبێژی گروپی پشتگیری لە رۆژئاواش لەسەر ناوی هاوپەیمانی سۆسیالیستی جیم مکرۆی باسی لە سەرکەوتنی گەلی کورد لەدژی چەتەکانی داعش کرد و داوای یەکێتی و یەکریزی لە هێزە دیموکراتەکان کرد.

ف.ق