دەوڵەتی تورک لە ئەستەنبوڵ ٩ گەنجی بەهۆی پۆستی بابەت لەسەر شەڕی کۆبانێ زیندانیکرد

٩ ئەندامی ئەسەپە، سەگەدەفە و سەکەمە بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆست لە میدیای دیجیتاڵی دا لەبارەی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش لە کۆبانێ و نووسین لە دژی چەتەکانی داعش، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ئەستەنبول زیندانیکران.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ دا پۆلیس لە ١٢ی ئازاردا لە ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئەدەنە هەڵیکوتایە سەر ماڵانی ئەندامانی ئەنجوومەنی حزبی سۆسیالیستی چەوساوەکان  (ESP)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجانی سۆسیالیست (SGDF) و ئەنجومەنی ژنانی سۆسیالیست (SKM) و  لەو هەڵکوتانەدا ١١ کەسیان دەستگیرکرد.

دەستگیرکراوەکان بردران بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەستەنبوڵ و لەهەمان ڕۆژدا بڕیاری نهێنییان خستە سەر دۆسیەکانیان.

گەنجە دەستگیرکراوەکان لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆستەکانیان لە میدیای دیجیتاڵ دا لەسەر هەر یەک لە سوبحی نەژاد ئاگرناسلی و ئیڤانا هۆفمان، کە لە شەڕی دژ بە داعش لە کۆبانێ دا شەهید بوون و چەندین شەڕڤانی دیکە، کە لە شەڕی دژ بە داعش لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا شەهید بوون، تاوانبار کراون.

ئەو کەسانە لەبەر بڵاوکردنەوەی وتەکانی بەرفین ئایرکان و "ئەندامبون لە مەلەکەپەدا" تاوانبار دەکرێن، بەڵام کەسە دەستگیرکراوەکان کاردانەوە و ناڕەزایەتییان لە دژی دەستگیرکردنەکەیان نیشاندا و مافی "قسە نەکردنیان" بەکارهێنا.

دەستگیرکراوەکان لە دوای کاروباری ڕۆتینی هێزە ئەمنییەکان و بۆ ئەوەی ببرێنە بەردەم داواکاری گشتی بردران بۆ دادگای ئیستەنبووڵ لە چاغلایان. ڕۆژنامەوان ئەلیف بایبورت و بارش یەڵماز لە دوای کاروبارەکانی داواکاری گشتی ڕەوانەی دادگای سزاکان کران و بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران و هەروەها لەو دادگایەدا بڕیاری زیندانیکردنیش بۆ ٩ کەسەکەی تر دەرکرا. کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: ئەلیف ئۆزکیراز، بیرکان پۆڵات، جان پاپیلا، دەنیز باخچەچی، ئۆکان داناجی، ئۆزگە  دۆغان، سەنەم نور پەکتاش، شوکران یارەن تونجەر و تانیا کارا. 

ژ.ت