دەوڵەتی ئێران ٥ کوردی دەستبەسەر کرد
دەوڵەتی ئێران لە سنە و دیواندەرە ٥ کوردی دەستبەسەر کرد و تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.
دەوڵەتی ئێران لە سنە و دیواندەرە ٥ کوردی دەستبەسەر کرد و تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژی ١٠ ی ئەیلول لە سنە هێزەکانی دەوڵەتی ئێران هاوڵاتییەکیان بە ناوی ئارام سادقی لەبەردەم فرۆشگاکەی دەستبەسەرکردووە و گواستویانەتەوە بۆ بنکەی سەربازیی شەهرامفەرلە سنە.
بەگوێرەی هەمان ئەو زانیارییانە، لە دیواندەرە، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ٤ هاوڵاتی کوردیان بە ناوەکانی سەڵاح فەتحی و ئامانج ئەحمەدی و مانی محەمەدی و پۆیا دەستبەسەرکردووە.
زانراوە هێشتا چارەنووسی ئەو ٥ کەسە نەزانراوە.