دینچ: گۆشه‌گیری به‌ ته‌نیا بڕیاری توركیا نییه‌

پارێزه‌ر و راسپارده‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان مه‌زڵوم دینچ باسی له‌وه‌كرد، سیاسه‌تی گۆشه‌گیری كه‌ له‌ دژی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و یاساكانی توركیاشه‌ به‌رده‌وامه‌، له‌ ژێر چاودێری هێزه‌ پیلانگێڕه‌كاندایه‌.

راسپارده‌ و پارێزه‌ری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان مه‌زڵوم دینچ قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.

مه‌زڵوم دینچ باسی له‌وه‌كرد، كه‌ هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ پاڕادایمی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و له‌ هێزی ئه‌و بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ترسن، له‌گه‌ڵ گۆشه‌گیریدان و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ بێده‌نگی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا و دامه‌زراوه‌كانی تر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌یه‌.

دینچ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ رژێمی ئه‌شكه‌نجه‌ و گۆشه‌گیری قورس كه‌ له‌گه‌ڵیدا یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی و یاساكانی توركیاش پێشێلده‌كرێن، له‌ ساڵی ١٩٩٩ به‌دواوه‌ درێژه‌ی پێده‌درێت، سه‌ره‌كی ترین مافه‌كانیش كه‌ سه‌لمێنراون زه‌وتده‌كرێن، وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ به‌كارده‌هێنرێن.

دینچ هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌ له‌ ته‌مووزی ٢٠١١وه‌ بۆ ماوه‌ی ١١ ساڵه‌ دیداری بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌ران قه‌ده‌غه‌كراون، ته‌نیا هه‌ندێك كات به‌ هۆی هه‌ڵوێستی رای گشتی له‌ دژی گۆشه‌گیری به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و سنوردار دیداری بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌ران ئه‌نجامدراون. دوای ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١، كه‌ به‌ ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ براكه‌ی خۆی محه‌مه‌د ئۆجالان كرد و ٤-٥ خوله‌ك به‌رده‌وام بوو و دواتر په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان بڕی، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی ئۆجالانه‌وه‌ به‌ده‌ستنه‌خراوه‌.

دینچ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ وه‌ڵامی داواكاری سه‌رلێدانه‌كان بۆ دیداری پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كان نادرێته‌وه‌، رێگه‌ نادرێت كه‌ به‌ ته‌له‌فونیش په‌یوه‌ندییان پێوه‌بگیرێت، له‌ رێگه‌ی نامه‌شه‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی یاسایی نوسراون ناهێڵن په‌یوه‌ندی ساز بكرێت و وتی، " ئه‌وه‌ ماوه‌ی ١١ مانگه‌ كه‌ هیچ هه‌واڵێكی عه‌بدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیكه‌یان نییه‌، ئه‌وه‌ به‌ پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ واتای سزای ژووری تاكه‌كه‌سیه‌ كه‌ به‌و دۆخه‌ ده‌وترێت دۆخی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان. وه‌ك قه‌ده‌غه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن ده‌بینرێت. دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا، كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌كان بۆ چه‌ند رۆژیش به‌ پێشێلكردنی قه‌ده‌غه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ داده‌نێن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا بێده‌نگن و خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێك نین".

دینچ باسی له‌وه‌كرد، هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دژی سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمراڵی هه‌ڵوێستێكی روون به‌دیناكرێت نه‌ك یاسایی به‌ڵكوو سیاسیه‌، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ كاتێك له‌ دژی كورد و عه‌بدوڵا ئۆجالان بێت په‌یماننامه‌ و بنه‌ماكان به‌ نه‌بوو داده‌نێن، به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ده‌وڵه‌ت و هێزه‌ باڵاده‌سته‌كان ده‌خه‌نه‌ پێشه‌وه‌ و له‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌شدا هیچ كه‌موكوڕییه‌ك نابینن.

دینچ ئه‌م نمونه‌یه‌ی به‌ بیرهێنایه‌وه‌: "دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا داواكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پێشێلكارییه‌كان كه‌ له‌ توركیا ئه‌نجام ده‌درێن له‌ ناو دوو ساڵدا ده‌توانێت بڕیاریان له‌باره‌وه‌ بدات، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ جێبه‌جێ نه‌كرا، كۆمیته‌ی وه‌زیران له‌ ناو دوو ساڵدا ده‌توانێت رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پێشێلكارییه‌كه‌ ده‌ستپێبكات. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ دژواره‌ی كه‌ ناهێڵێت پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن، هه‌ڵبگیرێت، ئه‌و داواكاریه‌ی ئێمه‌ له‌ ساڵی ٢٠١١دا پێشكه‌ش به‌ دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپامان كرد، ئه‌وه‌ ١١ ساڵه‌ هێشتا بڕیاریان له‌باره‌وه‌ نه‌داوه‌. هه‌روه‌ها دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌ ساڵی ٢٠١٤دا له‌باره‌ی ئۆجالانه‌وه‌ بڕیاریدا كه‌ سزای زیندانی قورسكراوی هه‌تاهه‌تایی پێشێلكردنی قه‌ده‌غه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ و ئه‌وه‌ ماوه‌ی ٨ ساڵه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ ناكات، كۆمیته‌ی وه‌زیران هه‌ڵوێستێكی كارایان نیشان نه‌داوه‌ و له‌سایه‌ی تێكۆشانه‌ی كه‌ ئه‌نجام دراوه‌، جارێكی تر ئه‌و بابه‌ته‌ی خسته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌".

دینچ له‌ درێژه‌دا باسی له‌وه‌كرد، كه‌ بێ هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و دامه‌زراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ باره‌ی پێشێلكردنی مافه‌كان له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و كوردان ته‌نیا به‌ كارتی گوشاری په‌نابه‌ران له‌ توركیا له‌ دژی ئه‌و هێزانه‌ و به‌ نه‌رمی نواندن و سازشبۆكردنی سیاسی، ئابوری له‌ باره‌ی ئه‌و هێزانه‌وه‌ ناتوانرێت ببه‌سترێت و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. دینچ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، عه‌بدوڵا ئۆجالان پاڕادایمێكی به‌و جۆره‌ی داڕشتووه‌، كه‌ بۆ پرسی كورداندا چاره‌سه‌ری دیموكراتیك و ئاشتیانه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌، له‌ توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زمانی شه‌ڕ ناهێڵێت و وتی، " هێزه‌ باڵاده‌سته‌كان له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ كه‌ ئه‌و پاڕادایمه‌ی ئۆجالان له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌بینن، له‌ باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی پاكتاو و نكۆڵیكار كه‌ مافی گه‌لی كورد و عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ فه‌رمی ناناسن، نابنه‌ خاوه‌نی هه‌ڵوێست و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ له‌ پێگه‌یه‌كدان كه‌ یارمه‌تی ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌تانه‌ ده‌ده‌ن".

پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌ی گۆشه‌گیری به‌رده‌وامه‌

دینچ باسی له‌وه‌كرد، پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ شێوه‌ی گۆشه‌گیری به‌رده‌وامه‌، پیلانگێڕه‌كان پشتگیری توركیا ده‌كه‌ن و وتی، " ئه‌گه‌ر گۆشه‌گیری سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵبگیرێت و رامان و بیكردنه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ كۆمه‌ڵگا، ببێته‌ خاوه‌نی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌كانی له‌ سیاسیه‌تدا رۆڵی خۆی بگێڕێت ئه‌و كاته‌ گه‌مه‌ی ده‌وڵه‌تانی پیلانگێڕ تێكده‌چن و سیاسه‌ته‌كانیان پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م هێزه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان، له‌و كاریگه‌رییه‌ی ده‌ترسن پیلانگێڕه‌كان هێشتا درێژه‌ به‌و سیاسه‌ته‌ی پێشوویان ده‌ده‌ن".

دینچ باسی له‌وه‌كرد بڕیاره‌كانی دادگاكان سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌ی دیدار، رواڵه‌تی و شكڵین، ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگا هیچ لایه‌نێكی ره‌وا و یاساییان نییه‌ و له‌ یاساكانی توركیاشدا هیچ بناغه‌یه‌كی یاساییان نییه‌. دینچ به‌م جۆره‌ به‌رده‌وام بوو " به‌ ته‌واوه‌تی به‌ ئیراده‌ و خواستی سیاسی ده‌سه‌ڵات دیداره‌كان رێگرییان لێده‌كرێت. توركیا چ ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌ پرسی كورددا سیاه‌تی سه‌ربازی بگرێته‌به‌ر وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی ئه‌و سیاسه‌ته‌ گۆشه‌گیری له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان دژوار ده‌كات: له‌ ساڵی ٢٠١٥به‌دواوه‌ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌یه‌".

هـ . ب