دیرەن کەسەری پەیامنێر دەستگیرکرا
پەیامنێریی 'پیرها'ی مێرسین، دیرەن کەسەر دەستگیرکرا.
پەیامنێریی 'پیرها'ی مێرسین، دیرەن کەسەر دەستگیرکرا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی 'پیرها'ی مێرسین، دیرەن کەسەر کە بە پاساویی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە سەر دیجیتاڵ میدیا، دادگاییکرابوو. لە دانیشتنی دۆزی پێشویدا لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ سزایی ٢١ مانگ زیندانی بۆ بڕابووەوە.
دوایی پەسەندکردنی سزاکە، دیرەن کەسەر لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیی ڕەوانەی زیندانی تارسوس کرا.