دیسان ڕێگە نەدرا بنەماڵەی شەنیاشار بچنە نێو وەزارەت

ئێشکگریی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد لە ٣٣ هەم بەردەوامە. بەو پاساوەی "وەزیر لێرە نییە"، ڕێگەیان نەدا ئامینە شەنیاشار بچێتە نێو وەزارەت.

خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژرابوون. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو. بنەماڵەکە ئێشکگرییەکەی خۆیان لە ڕحاوە گواستەوە بۆ ئەنقەرە و ئێشکگرییەکە لە ٣٣ هەمین ڕۆژدا بەردەوامە.

ئامینە شەنیاشار بە کورسی گەڕۆک بەشداری چالاکییەکەی کرد، لەبەردەم دەرگای دیکمەنی پەرلەمانەوە تا بەردەم وەزارەتی داد ڕێپێوانی کرد. لە دەستی شەنیاشاردا تابلۆیەک بە نوسینی "دادپەروەری" هەبوو، هەروەها فەرید شەنیاشاری کوڕی لەگەڵدا بوو. ئامینە شەنیشار ویستی چاوی بە یەڵماز تونچ، وەزیری داد بکەوێت، بەڵام پێیان گوت "وەزیر لێرە نییە". بەم پاساوە ڕێگە نەدرا شەنیاشار بچێتە نێو باڵەخانەی وەزارەت.

شەنیاشار بۆ ماوەیەک لەبەردەم وەزارەت دانیشت، بە ڕێبوارەکانی دەگوت: "کوڕەکەم ساڵێکە لە گۆشەی تاکەکەسی زیندانە. ئایا ئەمە دادپەروەرییە؟ با هەموو کەس بزانێت".

بنەماڵەکە ماوەیەک لەوێ مانەوە، پاشان گەڕانەوە بۆ پەرلەمان.