دژی دەستبەسەراگرتن بەرخۆدان لە هەموو جێیەک بەردەوامە
بەرخۆدان دژی داگیرکردنی شارەوانییەکان لە چەند شارێک بەردەوامە، لە چالاکییەکاندا گوترا "لە هەموو جێیەک بانگی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی دەکەین، بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
بەرخۆدان دژی داگیرکردنی شارەوانییەکان لە چەند شارێک بەردەوامە، لە چالاکییەکاندا گوترا "لە هەموو جێیەک بانگی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی دەکەین، بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی، لە چەند شارێک دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتیان شەرمەزار کرد.
وان
پلاتفۆرمی لقی کەسک لە وان، لەبەردەم بیناکەی ڕاگەیاندراوی دا، زۆر کەس تێیدا بەشداربوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکرایەوە، دەخوازرێت کودەتا ئاسایی بکرێتەوە و کۆمەڵگە لەسەر دەستبەسەراگرتنی ئیرادە ڕابهێنن، قەیوم کودەتایە دژی ئیرادەی گەل و کرێکاران.
دووپاتکرایەوە، پێشمەرجی دیموکراسی ڕێزگرتنە لە ئیرادەی گەل، پێویستە دەستبەجێ ئەم کودەتایە دژی ئیرادەی گەل هەڵوەشێتەوە.
شەرناخ
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی شەرناخ لەبەردەم بینای کەسک لە ناوچەی سلۆپی چالاکی ئەنجامدا. درووشم و پانکارت دژی کودەتای قەیوم بەرزکرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکرایەوە، بە دانانی قەیوم مافی هەڵبژاردنی گەل دەستی بەسەردا گیراوە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی زەکی ئیرمەز ڕایگەیاند دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە.
جەماوەر چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.
ئەزمیر
هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی ئەزمیر لە گۆڕەپانی جمهورییەت چالاکی ئەنجامدا. زۆر کەس لە چالاکییەکەدا بەشداربوون لەنێویاندا سەرۆکی شارەوانییەکانی کاراباگلار و کۆناک.
جێگری سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ئەزمیر زوهرە دالکیران ڕایگەیاند ڕۆژێک ئەم تاریکییە دەڕەوێتەوە، گوتی: " لە هەموو جێیەک داوای دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی دەکەین. لێرەوە دیسان داوا دەکەین، کۆتایی بە سیستەمی قەیوم بهێنن و دانانی قەیوم هەڵوەشێننەوە".
ئامەدد/بیسمیل
لە ناوچەی بیسمیلی ئامەد، پارتەکانی دەم پارتی و دەبەپە و دەڤا و پارتی سەعادەت و زۆر کەس لەبەردەم بینای دەبەپە کۆبوونەوە. تا گۆڕەپانی شارەکە ڕێپێوانیان کرد و ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی بیسمیل موستەفا کورت و هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد شیرین گوربوز قسەیان کرد، کودەتای قەیومیان شەرمەزار کرد، گوترا: "وەک گەلی کورد، گۆشەگیری دەشکێنین و قەیوم دەنێرینەوە. لە کوردستان ڕێگە بە فاشیزم نادەین".
پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.
ئیستەنبوڵ/ئەیوب سوڵتان
هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسیی نورتەپە_گوزەلتەپە ویستیان لەبەردەم میترۆی نورتەپە ڕاگەیاندراو بخوێننەوە، بەڵام پۆلیس ڕێگەی لێ گرتن. پاش بەرزکردنەوەی درووشمی "فشار ئێمە ناوەستێنێت" چوونە بەردەم بینای دەم پارتی لە ئەیوب سوڵتان و لەوێ ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکرایەوە، تا کۆتایی هێنان بە سیاسەتی قەیوم تێکۆشان بەردەوام دەبێت.
پەرلەمانتاری دەم پارتی جەلال فورات ڕایگەیاند قەیوم دزە و دەبێت هەمووان دژی دەستبەسەراگرتنی قەیوم پشتی یەک بگرن.