دژی گۆشەگیری ئیمراڵی لە ئاڤیگنۆن مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد

لە ئاڤیگنۆن دژی گۆشەگیری سەختی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد.

لە شاری ئاڤیگنۆن دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد.

مانگرتنەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە دەستی پێ کرد، بە گرووپێکی ٣ کەسی و بەشێوەی نۆرەگری بەردەوام دەبێت.

ژنانی مانگرتوو، ٨ ی ئاداریان لە هەموو کوردستانیانی وڵاتپارێزی ئەوروپا پیرۆز کرد و گوتیان "ئازادی ڕێبەرمان، ئازادی ژنانە".

ژنان پەیامی " بۆ ڕێبەرێتی و ئازادی زیندانیان سەرهەڵدان بکەن"یان دووپاتکردەوە و بانگەوازیان کرد بۆ خاوەندارێتی لە بەرخۆدانی زیندانیان و دایکانی ئاشتی.