فابیان مۆلینا: دەبێت قەڵای دیموکراسی و ئارامی ڕۆژئاوا بپارێزرێت

ئەندام پەرلەمانی فیدڕاڵ فابیان مۆلینا لە ڕۆژەڤی پەرلەمانی سویسرا باسی لە پێشهاتەکانی سووریا کرد. فابیان مۆلینا ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆژئاوا قەڵایەکە نوێنەری دیموکراسی و ئارامی دەکات و بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا بانگەوازی کرد.

فابیان مۆلینا

پێشهاتەکانی سووریا جارێکی تر گرنگی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا کرد بە ڕۆژەڤ. ئەندامی کۆمیسیۆنی کاری دەرەوەی سویسرا پەرلەمانتار فابیان مۆلینا پێشنیازی پێشکەشی پەرلەمانی فیدڕاڵ کرد و ڕایگەیاند کە  ڕۆژئاوا هێڵکی گرنگە  بۆ پاراستنی هەرێمەکە و جەختی کردەوە کە ڕۆژئاوا پەناگەیەکە لە دژی هێزە جیهادییەکان ڕابەرایەتی بەرخۆدان دەکات.

"ڕۆژئاوا لە ژێر مەترسیدایە"

فابیان مۆلینا ڕایگەیاند کە پاراستنی ڕۆژئاوا تەنها بۆ سەقامگیری هەرێمەکە نییە، لە هەمانکاتدا بۆ پاراستنی بەهای دیموکراتیک گرنگی خۆی هەیە و لە پێشنیارنامەکەییدا ئەمانەی بڵاوکردۆتەوە: "شەڕ لە سووریا دژوار دەبێت، ڕۆژئاوا لە هەرێمەکەدا، قەڵای ئارامی و دیموکراسییە  و لە دژی جیهادیستەکان، بەڵام ئەم خۆبەڕێوەبەرییە فیدراڵە لە ژێر هەڕەشەی جدی هێزە جیهادییەکاندایە". پەرلەمانتار فابیان مۆلینا ئەم پرسیارەی لە وەزیری دەرەوەی سویسرا کرد:

-سویسرا چۆن هاوکاری مرۆیی ڕۆژئاوا دەکات؟

-سویسرا بۆ پاراستنی مەدەنییەکان لە سووریا، چ ڕێگەیەک بەکاردێنێت؟

-کۆنسەی فیدڕاڵ بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەربوونی زیاتر، چ ڕێگەیەکی ستراتیژی بەکاردێنێت؟