فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی ئەسەپە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد
لە زۆر شاری تورکیا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لە ئەنجامدا زۆر کەس دەستگیرکران.
لە زۆر شاری تورکیا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لە ئەنجامدا زۆر کەس دەستگیرکران.
ئۆپەڕاسیۆنەکە بە فەرمانی داواکاری کۆماری ئەنقەرە بەڕێوە دەچێت.
لە ئەنقەرە، ئەستەنبوڵ و ئانتاڵیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی ئەسەپە و ژمارەیەکی زۆر کەس دەستگیرکران.
لەنێو دەستگیرکراوەکاندا شوکران یارەن تونجەر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (سەگەدەفە) و ئەجە شیمشەک ئەندامنی ناوەندی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەن.
داواکاری گشتی رایگەیاندووە، بڕیاری گرتنی ٢٣ کەس دراوە. نازانرێت تاوەکو ئێستا چەند کەس دەستگیرکراون.
ف.ق