فاتۆش ساگلامگۆز لە یۆتۆبۆری یادکرایەوە
فاتۆش ساگلامگۆز کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی خۆی سوتاند، لە شاری یۆتۆبۆری یادکرایەوە.
فاتۆش ساگلامگۆز کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی خۆی سوتاند، لە شاری یۆتۆبۆری یادکرایەوە.
فاتۆش ساگلامگۆز (سەما) کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ لە شاری یۆتۆبۆری خۆی سوتاند، لە گۆڕەپانی گوستاف ئەدۆڵف لە هەمان شوێنی چالاکییەکەی یادکرایەوە.
بەشداران لە شوێنی چالاکییەکەی گوڵیان دانا و پاشان سەردانی گۆڕەکەیان کرد. پاشان لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی یۆتۆبۆری کۆبوونەوە.
لە مەراسیمەکەدا، هاوڕێ و هاوخەباتانی فاتۆش، یادەوەری و هەستی خۆیان دەربڕی.
ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا، نوپەل مونزور، دەربارەی شەهید و واتای شەهیدبوون و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی کرد و بانگەوازی کرد بۆ خاوەندارێتی لە شەهیدان.
مەراسیمەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک و بەرزکردنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.