فەد-دەم بەڕێوبەرایەتیی نوێی هەڵبژارد
کوردستانیانی دانیشتووی باکوری ئەڵمانیا چوارەمین کۆنگرەی فەد-دەم-یان (FED-DEM) لەشاری هانۆڤەر بەڕێوەبرد.
کوردستانیانی دانیشتووی باکوری ئەڵمانیا چوارەمین کۆنگرەی فەد-دەم-یان (FED-DEM) لەشاری هانۆڤەر بەڕێوەبرد.
کوردستانیانی دانیشتووی باکوری ئەڵمانیا چوارەمین کۆنگرەی فەد-دەم-یان لە شاری هانۆڤەر بەڕێوەبرد. کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد. دوای هەڵبژاردنی دیوانی کۆنگرە، ڕاپۆرتی کار و خەبات خوێنرایەوە و نوێنەرەکانیش هەڵسەنگاندنیان بۆ کار و چالاکییەکان کرد.
لە گفتوگۆکاندا بەتایبەتی چۆنیەتی دابینکردنی پێداویستییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگییەکانی کوردانی دانیشتووی باکوری ئەڵمانیا و بارودۆخی ئەو ئەنجومەنەی، کە دامەزراوە، هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.
کۆنگرەکە چوار کاتژمێر بەردەوام بوو و لەو ماوەیەدا پیداچوونەوە، پەیوەندییەکانی دەرەوە و کاروباری ڕۆشنبیری و هونەری و هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرایەتییەکی پێکهاتوو لە ٢٠ کەس و کۆمسیۆنی پلاتفۆرمی میدیای دیجیتاڵ پێکهێنرا.
ژ.ت