فەد-گەل بانگەوازی کرد بۆ نەورۆزی فرانکفۆرت

فەد-گەل بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆز کە ٢٣ ی ئادار لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

فیدراسیۆنی گەلانی کوردستان (فەد-گەل) دەربارەی ئاهەنگی نەورۆزی فرانکفۆرت ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی بەشداربوونی کرد.

فەد-گەل ڕایدەگەیەنێت لە ٥٠ ساڵەی تێکۆشاندا سەلماوە نەورۆز وەک بەرەیەکی بەرخۆدان و ئیرادەی ئازادی ناکوژێتەوە و دەڵێت: "هەتا ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلی کوردستان کە خاوەنداری لە ئەرکی مێژوویی دەکەن، بەرخۆدان بکەن، ئاگری نەورۆز لە چیا و دەشت و شارەکان هەمیشە گەش دەبێت".

فەد-گەل بانگەواز لە کوردستانیان دەکات بەشداری ئەرکی مێژووی ببن، دوو ژنی پێشەنگ ڕوناهی و بێریڤان کە ساڵی ١٩٩٤ بۆ شەرمەزارکردنی سیاسەتی دژە کوردی دەوڵەتی ئەڵمان ئاگریان لە جەستەیان بەردا، یاد بکەنەوە، هەروەها بەشدارییەکی بەهێز لە ئاهەنگی نەورۆزی ٢٣ ی ئاداری فرانکفۆرت بکەن.