فەدا: دەبێت پەدەکە ئەوەندە خۆی نەخاتە پاڵ دەوڵەتی تورکی قڕکەر

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان ڕایگەیاند، "داوا لە پەدەکە دەکەین، چیتر ئەوەندە خۆی نەخاتە پاڵ دەوڵەتی تورکی قڕکەر و لەگەڵ گەل و ئایینەکانی کوردستان یەکبگرێت".

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پەدەکە کە پێویست بوو شانبەشانی گەلی کورد و داواکارییە دیموکراتییە ڕەواکانی گەلی چەوساوە بێت، خۆی خستە پاڵ دەوڵەتی تورکی قڕکەر و بە ھەوڵدانێکی دوژمکارانە مامەڵە لەگەڵ بزووتنەوەی سیاسی کورد و گەلی کورد دەکات".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، "کاربەدەستانی پەدەکە لە پێناو دەسەڵات و بەرژەوەندییەکانیان ناچنە ژێرباری یەکێتی نەتەوەیی کوردان. داوا لە پەدەکە دەکەین چیتر ئەوەندە خۆی نەخاتە پاڵ دەوڵەتی تورکی قڕکەر و لەگەڵ گەل و ئایینەکانی کوردستان یەکبگرێت".

فەدا جەختیشی کردووەتەوە، "ئەگەر بشبێتە بەشێک لە شەڕی دڕندانە و چەپەڵی دەوڵەتی تورک و پشتیوانییە ھەرێمیەکانی،  ئەوا باجی قورسی ئەو خیانەتە دەدات. لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی لەدەستچوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان، کە گەلەکەمان بە ڕەنج و قوربانیدانێکی زۆر بەدەستیھێناوە. بەو باوەڕەی کە تێکۆشانی ڕەوای کورد سەردەکەوێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بەشداری لە تێکۆشان لە پێناو ماف و دادپەروەری بکەن".

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە پەدەکە دەکەین خۆی یەکلایی بکاتەوە، دەیەوێت ببێتە زووحاک یان کاوە، پیرسوڵتان یان و خزر پاشا".

ژ.ن