فەدا لە راگەیەندراوەکەیدا بەبیری هێنایەوە کە بەر لە ٢٦ ساڵ لە کۆمەڵکوژی گەڕەکی غازیی ئەستەنبوڵدا، ٢٢ کەس ژیانیان لەدەستدا.. فەدا رایگەیاند، "کۆمەڵکوژی غازی یەک لە هەزار ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەری گشتیی ئەو کاتی ئەمنیەت محەمەد ئاغارە کە دانی بە ئەنجامدانیدا ناوە".
فەدا رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە رێگەی ئەو کۆمەڵکوژیەوە جارێکی دیکە دەریخست کە بەردەوامە لە سەر دوژمنایەتی مێژوویی خۆی بەرامبەر عەلەویەکان و رایگەیاند، "سەرباری هەموو کۆمەڵکوژی و قڕکردنەکانی دەوڵەتی تورک، گەلی کورد خۆی بەدەستەوە نەداوە. بەتایبەتی گەلی کورد ئێمە لەو بڕوایەداین کە عەلەوی و هێزەکانی دیکەی دیموکراسی لێپرسینەوە لەو تاوانانە دەکەن".
فەدا ئاماژەی بە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئادار کرد و رایگەیاند، "وەک هێزە دیموکراسیخوازەکان دەبێت ئێمە تێکۆشانی لێپرسینەوەی هەڵبژاردنی خۆجێیی بگۆڕین بۆ سەرکەوتنێکی گرنگ.
تاکە پارتێک کە دەتوانێت بەر بەم شەڕە چەپەڵە بگرێت پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان دەم پارتیە. لەو بڕوایەداین کە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگدان بە دەم پارتی ئەرکی سەردەمیانەی هەموو عەلەویەکە. بۆ لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژیەکەی غازی، دەبێت ئێمە بە دەوری دیموکراسیەوە کۆببینەوە".
هـ . ب