فەجەدەکە – کاوا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "پاش تێپەڕینی سەدەیەک بەسەر پەیماننامەی لۆزان، گەلی کورد و کوردستان دەیەوێت بەسەر هەڕەشەی قڕکردن زاڵبێت و ڕۆڵە بەنرخەکانی دەکاتە قوربانی بۆ ئەم مەبەستە. وەک لە مێژووشدا هەبووە، ئێستەش هێڵی خیانەت درێژە بە خۆی دەدات و دەبێتە کاربەڕێکەری سیاسەتی قڕکردنی دوژمن. لەم ساتە مێژووییەدا، هێزەکانی گەل بەرخۆدان و تێکۆشانێکی بێ وێنەی مێژوویی بەڕێوەدەبەن. هاوکات لە کەسێتی بەرپرسی پەدەکە، عەلی عەونی، دووبارە خیانەت ڕووی قێزەونی خۆی پیشان دەدات".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە ئەم نرخاندن و هەوڵە خیانەتکارانەیە شەرمەزار دەکەین. بانگەواز لە پەدەکە دەکەین، بەرامبەر ڕۆڵە بەنرخەکانی گەلەکەمان و تێکۆشانەکەیان ڕێزدار بێت، لەنێو یەکێتی نەتەوەیی و یەکپارچەیی نەتەوەییدا سیاسەت بکات. دەبێت پەدەکە دەستوبرد واز لە خیانەت بهێنێت، پەیوەندی و هاوپەیمانییەکانی لەگەڵ هێزە کۆڵۆنیاڵییەکان هەڵوەشێنێتەوە. لەسەر ئەم بناغەیە، ئەم هەڵوێستە خیانەتکارانە شەرمەزار دەکەین کە لە کەسێتی عەلی عەونی خۆی پیشان دەدات. بانگەواز لە گەلی چوار پارچەی کوردستان دەکەین، لەسەر هێڵی بەرخۆدانی نەتەوەیی بە شێوەیەکی هاوبەش تێکۆشان بکەن. بانگەواز لە گەلەکەمان لە ئەڵمانیا و هەموو ئەندامەکانمان دەکەین، بەرامبەر ئەم سیاسەتی خیانەتە هەستیار بن و هەڵوێست وەربگرن".