فەرماندە چەکدار شۆڕش لە لۆزان یادکرایەوە
فەرماندەی هەپەگە چەکدار شۆڕش کە ساڵی ٢٠٢٠ لە بۆتان شەهید بوو، لە لۆزان بە چالاکییەک یادکرایەوە.
فەرماندەی هەپەگە چەکدار شۆڕش کە ساڵی ٢٠٢٠ لە بۆتان شەهید بوو، لە لۆزان بە چالاکییەک یادکرایەوە.
فەرماندەی هەپەگە چەکدار شۆڕش (هارون ئایتاح) کە ساڵی ٢٠٢٠ لە بۆتان شەهید بوو، لە شاری لۆزانی سویسرا بە چالاکییەک یادکرایەوە.
یادکردنەوەکە لەلایەن دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد بەڕێوەچوو. بنەماڵەی شەهید چەکدار شۆڕش، خزمەکانی و گەلێک کوردستانی بەشداری یادەکە بوون.
مەراسیمی یادکردنەوەکە لە کەسێتی چەکدار شۆڕش بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستی پێ کرد. هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد، زوڵفو بینبەر، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی چەکدار شۆڕش کرد و گوتی: "هەر شەهیدبوونێک بۆ ئێمە گرانە. بۆیە یادکردنەوەی شەهیدان بۆ ئێمە ئاسان نییە، ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆمان خۆ گرێدانەوەیە بە یاد و تێکۆشانی ئەوانەوە".
بەناوی بنەماڵەی شەهید چەکدار شۆڕشەوە، موسا ئایتاح، ئاماژەی بەوە کرد، شەهیدبوون لە ڕێگەی شۆڕش و ڕاستی دێتە دی. گوتی: "هەڤاڵمان چەکدار بە باوەڕی گەل و ڕێبەرێتی خۆی تێکەڵی تێکۆشان بوو، بە تێکۆشانەکەی بووە هیوای گەلەکەی. بەڵێن دەدەین، شیاوی تێکۆشان و یادی شەهیدەکانمان بین".
بەناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان، موستەفا کاراهان، ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو سیاسەتی ئینکاری و کۆمەڵکوژییەی سەدەیەکە لەسەر گەلی کورد بەردەوامە، ئەم گەلە پاشەکشەی لە تێکۆشان نەکردووە و بەرخۆدانی مەزن کردووە.
پاشان سینڤیزیۆنێک لەسەر شەهید چەکدار شۆڕش نمایشکرا. یادکردنەوەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.