بە دیمەن

فیکر و ڕامانی ڕێبەری گەلی کورد گەیەندرایە گەلی فەرەنسا

فیکر و ڕامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەیەندرایە گەلی فەرەنسا.

بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، فیکر و ڕامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەیەندرایە گەلی فەرەنسا.

پاشان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەسترا، هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زومروت، ئەندامی کۆنسەی کەجەدەکە-ئە مورات جەیلان، هاوسەرۆکی جەدەکە-فە شاهین پۆڵات، هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی ئەحمەد کایا، ئازاد دۆغان و وتەبێژی باکوری فەرەنسای کۆمیتەی چالاکییەکانی هەرێمەکە عەبدوڵا ئوڵمەز بەشداربوون.

لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە دووپاتکرایەوە، هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کەوتۆتە قۆناغی دووەم و بە یەکگرتنی گەلان مەزن و بەهێز دەبێت.

پاشان گوڵ و پۆستکارت بە گوتەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەسەر هاوڵاتیان و پیشەوەرانی پاریس دابەشکرا و فیکری وی گەیەندرایە هاوڵاتیان و پیشەوەران.

لە چالاکییەکەدا گوترا: "بەدیلگرتنی عەبدوڵا ئۆجالان، ئەندازیاری فەلسەفەی تەڤگەری ژنانی کورد کە داعشی تێکشکاند، جێگەی قبووڵکردن نییە".

گەل و پیشەوەران کە تەڤگەری ئازادی کورد و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە نزیکەوە دەناسن، بەدڵسۆزییەوە پێشوازیان لە هەڵمەتی ئازادی کرد و پشتگیری خۆیان دووپاتکردەوە.