بنه‌ماڵه وخزمه‌كانی ئەمیر حوسێن حاتەمی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٦ی ئەیلول له به‌ر زیندانی تارانی گه‌وره (فه‌شافوویه)، كۆبوونه‌وه‌و داوای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان كرد له به‌رپرسانی زیندان سه‌باره‌ت به كوژرانی ئه‌م گه‌نجه، به‌ڵام تاكوو ئێستا كاربه‌ده‌ستانی زیندان و ده‌زگای دادوه‌ری سه‌باره‌ت به مه‌رگی ناوبراو بێدنگییان كردووه.
یه‌كێك له خزمه‌كانی ئه‌م هاوڵاتییه دوای پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وتووە: نزیكه‌ی ده ڕۆژ پێش ئه‌میر حوسێن حاته‌می بۆ به‌دوادا چوونی نامه‌ی ئیجازه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماشینه‌كه‌ی باوكی سه‌ردانیی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی له تارانی گه‌وره كردبوو به‌ڵام به هۆی هه‌بوونی دۆسییه‌یه‌ك لەسەری دەست بەسەر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی تارانی گه‌وره(فه‌شافوویه)، كرا.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه ”شه‌وی سێشه‌ممه ئه‌م به‌ندكراوه له پێوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فونیدا له گه‌ڵ باوكی كه هێزی قسه‌كردنی نه‌بووه باسی له ئه‌شكه‌نجه و لێدانی خۆی كردووه له لایه‌ن پاسەوانانی زیندانه‌وه ر ڕایگه‌یاندووه كه بڕیار وایه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن.
سەرچاوەکە له كۆتاییدا وتی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئەمیر حوسێن حاتەمی، ته‌رمی ناوبراویان له پزیشكی یاسایی له تاران وه‌رگرتۆته‌وه.
ف.ق