گەنجان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا
گەنجانی کورد لە درانسی گردبوونەوە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
گەنجانی کورد لە درانسی گردبوونەوە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
گەنجانی کورد لە ناوچەی درانسی لە پاریس لە چوارچێوەی هەڵمەتی "جەنگی ئازادی سەربخەن" گردبوونەوە، لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی وی، لەبەردەم ناوەندی چاندی کورد گردبوونەوە و تا بینای شارەوانی ڕێپێوانیان کرد.
گەنجان لەبەردەم بینای شارەوانی ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە، ئاماژەیان بەوە کرد، تا بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.