گەنجان داوای ئازادی وەریشە مورادیان کرد
ئەو گەنجانەی بەشداربوون لە ١ هەمین کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان لە پاریس، داوای ئازادی وەریشە مورادیان کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕفێنرا.
ئەو گەنجانەی بەشداربوون لە ١ هەمین کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان لە پاریس، داوای ئازادی وەریشە مورادیان کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕفێنرا.
وەریشە مورادی لەسەر ناوی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەباتی سیاسی و ڕێکخراوەیی ژنانی ئەنجام دەدا. لە مانگی ئابی ٢٠٢٣ لە نزیک سنە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێنرا.
هەرچەند لە دەزگا یاسایی و ئەمنیەکانی ئێران پرسیار لەبارەی ڕەوشی وەریشە کراوە، بەڵام هیچ زانیارییەک نەدراوە.
ئەو گەنجانەی لە هەموو لایەکی جیهانەوە بەشداربوون لە ١ هەمین کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان بە درووشمی "گەنجان مێژوو دەنوسنەوە"، بۆ ئازادی چالاکوانی کژار، وەریشە مورادی، ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکیان خستەسەر فشارەکانی دەوڵەتی ئێران و گرنگیی تێکۆشانی جڤاکی.