گەنجان لە فریبوورگ و مارسێلیا بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕژانە سەر شەقام
لە شارەکانی مارسێلیای فەرانسا و فریبوورگی ئەڵمانیا گەنجانی کورد بە ئامانجی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە سەر شەقامەکان و چالاکییان ئەنجامدا.
لە شارەکانی مارسێلیای فەرانسا و فریبوورگی ئەڵمانیا گەنجانی کورد بە ئامانجی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە سەر شەقامەکان و چالاکییان ئەنجامدا.
لە شاری مارسێلیای فەرانسا چالاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ و تەکنۆ ژن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا.
گەنجان بە درووشمی " گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" ، کۆبوونەوە و دەستنیشانیانکرد کە دەبێت ئازاد بکرێت.
گەنجان سیاسەتی قریژی فەرانسەیان لەسەر گەنجانی کورد ئیدانەکرد، داوایان کرد کە فەرانسا واز لەو سیاسەتەی خۆی بهێنێت و بەدرووشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ"، " ئازادی بۆ ئۆجالان" ، " ئازادی بۆ گیراوانی سیاسی، " پەکەکە" درێژەیان بەچالاکی دا.
فریبوورگ
لە شاری فریبوورگی ئەڵمانیا بە بۆنەی ٧٢ هەمین ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، گەنجان پانکاردیان هەڵواسی و دەستیان بە چالاکی ئاگادارکردنەوە کرد.
گەنجان لەسەر پردی ناوەندی شاری فریبوورگ پانکاردیان هەڵواسی.
گەنجان بە پانکارد ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆزکرد، گۆشەگیرییان ئیدانەکرد. هەروەها دەربارەی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی و گۆشەگیری قوورس لەسەر ڕێبەر ئاپۆ نووسراوەیان بڵاوکردەوە.
ک-ش