گەنجان لە پاریس بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدرا
لە ناوچەی ڤیلیەرز لێ بێل لە پاریس بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێک ڕێکخرا.
لە ناوچەی ڤیلیەرز لێ بێل لە پاریس بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێک ڕێکخرا.
لە ناوچەی ڤیلیەرز لێ بێل لە پاریس بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێک ڕێکخرا. ڕێپێوانەکە لەلایەن بزووتنەوەی گەنجانی تێکۆشەر لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوچەکە ڕێکخرابوو.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە بەرزکرابوونەوە.
هەروەها لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەرێک بەرزکرابوویەوە، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترانەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا ناڕەزایەتیش بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی فەرەنسا بۆ سەر رێکخراوەکان و کۆمەڵە کوردییەکان دەربڕا، کە بەو هێرشانە دەیانەوێت کورد تاوانبار نیشان دەدەن.
چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" ڕێکخرابوو و نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو. لەو چالاکیەدا داوای بەشداریکردن لە چالاکییەکان و فراوانکردنی بەرخۆدان کرا.
چالاکییەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
ژ.ت