گەنجان لە زوریخ بە رێکخستنی رێپێوانێک یادی شەهیدانی مانگی ئایاریان کردەوە

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە - TCŞ) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن - TEKOJIN) لە شاری زوریخی سویسرا بە رێکختسنی رێپێوانێک یادی شەهیدانی مانگی ئایاریان کردەوە.

چالاکوانان لە گۆڕەپانی نی ئونا مینۆز پلاتز لە زوریخ کۆبوونەوە و بۆ بەرز راگرتنی شەهیدانی مانگی ئایار دەستیان بە رێپێوانکرد.

لە رێپێوانەکەدا وێنەکانی شەهیدانی مانگی ئایار و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرابوونەوە.

لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخودانی گەریلاکان لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکان کرا و دروشمەکانی "بژی بەرخودانی گەریلا" و "شەهید نامرن" وترانەوە.

ژ.ت