گەنجانی کورد بۆ ئازادی لە مارینگنان رژانە سەر شەقامەکان
گەنجانی کورد لە مارینگنانی وەک هەموو ئێوارەیەکی چوارشەممە، ئەم هەفتەیەش بە دروشمی "وەرن جەنگی ئازادییە" رژانە سەر شەقامەکان.
گەنجانی کورد لە مارینگنانی وەک هەموو ئێوارەیەکی چوارشەممە، ئەم هەفتەیەش بە دروشمی "وەرن جەنگی ئازادییە" رژانە سەر شەقامەکان.
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ناوچەى مارینگنانی مارسیلیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژانە سەر شەقامەکان و کۆبوونەوەیەکیان رێکخست.
چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.
دوای ئەوە بە ناوی گەنجانەوە راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا باس لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک، گوشاری وڵاتانی ئەوروپی و گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا.
گەنجان رایانگەیاند، "تاوەکو رێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت ئێمە لە گۆڕەپانەکان دا دەمێنینەوە و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان".
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بژی بەرخودانی پەکەکە" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی پێهات.
ژ.ت