گەنجانی کورد لە بەلجیکا تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتى تورک-یان ئیدانە کرد

گەنجانی کورد لە شاری ئانڤێرسی بەلجیکا تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد و داوایان لە کوردستانی ئەوروپا کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی دەرببڕن.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تێکۆ-ژن لە شاری ئانڤێرسی بەلجیکا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر کوردستان ئیدانە کرد.

گەنجان لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر بە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراویان خوێندەوە.

گەنجان رایانگەیاند، تاوەکو عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و داوایان لە هەموو کوردستانیانی ئەوروپاش کرد، بڕژێنە سەر شەقامەکان.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "فاشیست، دیکتاتۆر، ئەردۆغان" کۆتایی پێهات.

ژ.ت