گەنجانی کورد لە تولوسی فەرەنسا چالاکییان بۆ ئازادیی ئۆجالان ئەنجام دا

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری تولوسی فەرەنسا چالاکییان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدا.

گەنجانی کورد لە چوارچێوەی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، پێکەوە راپەڕین" هەموو شەوێک لە کاتژمێر ١٩:٠٠ دا لە گۆڕەپانی کاپیتۆڵ کۆدەبنەوە.

لە چالاکییەکەدا گۆشەگیریی رەهای سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا و پۆستەرێک کە سەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵدرا و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن" وترانەوە.

گەنجانی کورد لە چوارچێوەى هەڵمەتی ١ی نۆڤەمبەردا لە زۆرێک لە شارەکانی وڵاتانی ئەوروپی چالاکی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدەن.

ژ.ت