گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕژانە گۆڕەپانەکان
گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕژانە گۆڕەپانەکان.
گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕژانە گۆڕەپانەکان.
گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕژانە گۆڕەپانەکان. لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و شەنگال شەرمەزارکران.
ئاڵای ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵایەکی مەزنی تەڤ_دەم و پانکات بەرزکرانەوە. لەسەر دیوارەکان پۆرترەیتی ڕێبەر ئاپۆ نەخشێنرا و نووسرا " Liberta per Ocalan" (ئازادی بۆ ئۆجالان).
لەبەردەم بینای ناوەندی هەواڵ ڕێپێوانەکە وەستا، ژنانی ئەنتەرناسیۆنالیست باسی ڕۆڵی میدیایان کرد. لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە ئەوانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئیسرائیل لە میدیا بڵاوناکەنەوە، دەستیان لە خوێنی گەلی کورد و فەڵەستیندا هەیە.
هەروەها جەختکرایەوە، کارگەی چەکی لیۆنارۆ لە تۆرینۆ ڕۆڵی لەم هێرشانەدا هەیە، گوترا: "بۆ گەلانی بندەست، بێجگە لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هیچ چارەسەرێکی تر نییە. ئامانجی سەرەتای گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست، شکاندنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە".
چالاکوانان بڵاوکراوەیان بە دیوارەکاندا هەڵواسی کە باس لە هاوکاری سەرۆکی دەوڵەتی ئیتاڵیا جۆرجیا میلۆنی و ئەردۆگان دەکات.
لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی پەکەکە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.