گەرگەریئۆغلۆیان لە نەخۆشخانە بەرەو زیندان ڕفاند

عومەر فاروق گەرگەریئۆغلو پەرلەمانتاری هەدەپە کە پارێزبەندی لێسەندرایەوە و بە ئەشکەنجە دەستگیرکرابوو، بۆ زیندانی سینجان رەوانەکرا. عەبدوڵلا کۆچ پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، دەرمانکردنی گەرگەریئۆغلۆ بەنیوەچڵی ماوەتەوە و بۆ زیندانی سینجان رفێنراوە.

ساڵح گەرگەریئۆغلۆ کوڕی عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ وتی، "باوکی منیان لە نەخۆشخانە ڕفاند."

لە نەخۆشخانە ڕفێنرا

شاندی هەدەپە لە نەخۆشخانە سەردانی گەرگەریئۆغلۆیان کرد، بەڵام نەیانتوانی هیچ زانیاریەک لەبارەی تەندروستی گەرگەریئۆغلۆ بەدەست بهێنن.

مەحمود توغروڵ ئامری ئیداری پەرلەمان رایگەیاند، گەرگەریئۆغلۆ لە نەخۆشخانە رفێنراوە و نازانرێت بۆ کوێ براوە.

ف.ق