گروپێک لە ژنانی پاریس ئێشکگریی ئازادییان وەرگرت
لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا ئێشکگریی ئازادی دەستیپێکرابوو. گروپێک لە ژنان کە لە پاریسەوە هاتبوون ئێشکگریی ئەم هەفتەیان وەرگرت.
لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا ئێشکگریی ئازادی دەستیپێکرابوو. گروپێک لە ژنان کە لە پاریسەوە هاتبوون ئێشکگریی ئەم هەفتەیان وەرگرت.
چالاکی ئێشکگریی ئازادی ٥٦١ هەفتەیە بەردەوامە. چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنان لە پاریس خەزاڵ مامەدۆڤا، گوڵبەهار سولەیمانئوغڵو و نورجان سومبول چالاکی ئەم هەفتەیەیان وەرگرت.
چالاکوانان لە لێدوانێکدا نەورۆزیان لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بزوتنەوەی ئازادی و گەریلاکان پیرۆز کرد.
چالاکوانان باسیان لەوەکرد کە تا ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن و وتیان 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ'.
هـ . ب