گروپی دۆستایەتی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا: پێویستە دانوستان لەگەڵ پەکەکە بکرێت
گروپی دۆسیتایەتی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باشوری کوردستان شەرمەزار کرد و داوای کرد دانوستان لەگەڵ پەکەکە بکرێت.
گروپی دۆسیتایەتی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باشوری کوردستان شەرمەزار کرد و داوای کرد دانوستان لەگەڵ پەکەکە بکرێت.
لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە ١٧ی نیسان دەستیپێکردووە، بە ئیمزای ئاندرێس سچیدیر (نەمسا)، فرانکۆس ئەلفۆنسی (فەڕەنسا)، نیلۆلاژ ڤیلیومسین (دانیمارک) پارلەمانتارانی گروپی دۆستایەتی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا راگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە.
راگەیەنراوەکە بۆ جۆزیپ بۆڕیڵ نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانتارانی ئەوروپا رەوانەکرا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە وەک گروپی دۆستایەتی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنور بە توندی شەرمەزار دەکەین."
هەروەها وتی، " لەگەڵ ئەوەی چاوی هەموو کەسێک لەسەر شەڕی روسیا لەدژی ئوکراینایە، لە باشوری کوردستان / باکوری عێراق هێرشی دیکە ئەنجام دەدرێت کە نابێت پشتگوێ بخرێت. ئێمە وەک گروپی دۆستایەتی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنور بە توندی شەرمەزار دەکەین."
پەرلەمانتاران ئەوەیان خستەڕوو کە هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی زاپە و سوپای تورک دەیەوێت شەڕ فراوان بکات و بەو هۆیەوە خەڵکی مەدەنی زیانی بەردەکەوێت.
گروپەکە رایگەیاند، هێرشی دەوڵەتی تورک کە وەک 'بەرگری رەوا' بە ناوی دەکات، سەرچاوەی خۆی لە ئامانجە ئیمپڕیالیستیەکان وەردەگرێت و دەوڵەتی تورک دەیەوێت سنوری لۆزان سەرلەنوێ بکێشێت.
بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە: " ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییە شەوی یەکشەمە ١٧ی نیسان دەستیپێکردووە و ئەو ناوچانەی کە بارەگاکانی پەکەکەی لێیە کراونەتە ئامانج. فڕۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە چەکی قورس و بە هاوکاری هێزی زەمینی بەکارهێنراون. تاوەکو ئێستا هێرشی قورس لەسەر هەرێمی زاپ ئەنجامدراوە، بەڵام سوپای تورک پلانی هەیە کە شەڕ فراوانتر بکات. لەم ساڵانەی دواییدا هێرشی تورک زیادی کردووە و کاریگەریەکی زۆری لەسەر خەڵکی مەدەنی لە هەرێمەکە دروست کردووە. بە هەزاران کەس ماڵ و موڵکی خۆیان بەجێهێشتووە و بە سەدان گوند چۆڵ کراون و خەڵكی مەدەنیی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون. کشتوکاڵ بێکەڵک بووە و دارستانەکان وێران بوون. ئەنقەرە هێرشەکان وەک ' مافی رەوای' خۆی لەقەڵەم دەدات، بەڵام دەیەوێت ئامانجە داگیرکراوەکانی جێبەجێ بکات و بارەگایەکی زۆری سەربازی دروست بکات و سەکانی ئەردۆغانی سەرۆککۆمار ئاشکرای دەکات کە ئامانجیان سەرلەنوێ کێشانەوەی سنورەکانی پەیمانی لۆزانە."
گروپی دۆستایەتی کورد ئاماژەی بەوەشکرد کە دەوڵەتی تورک هاوکات، هێرش دەکات سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، فشارەکانی سەر هەدەپە زیادی کردووە، ئارامی عێراقی تێکداوە و نەژادپەرستی تورک سەفەربەر بووە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە،
" لەگەڵ هێرشی سەر باشوری کوردستان / باکوری عێراق، تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بەردەوامی پێدەدات و فشاری سەر پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و سیاسەتمەدارانیش لە تورکیا بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەش سەرفەربەری نەتەوەپەرستی تورک و هێرشەکان دەتوانرێت وەک هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری دەنگدەرانیش ببینرێت. زۆر وڵاتی ئەوروپا بە مەبەستی ئارامی عێراق روویان لە هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام هێرشەکانی تورک مەترسی لەسەر ئارامی سەرانسەری وڵات و دەرەوەی وڵات دروست دەکات. ئێمە داوای لە هەموو کەسێک دەکەین کە لەبەرانبەر هێرشی نایاسایی تورکیا و مەترسیەکەی هوشیار بن و تەیکید دەکەینەوە کە تاکە چارەسەری ئاشتیانە لە هەرێمەکە کە پەکەکە پیشانیداوە، ئامادەیە بەشداری لە سەرلەنوێ دەستپێکردنی دانوستانەکاندا بکات کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگە چارەسەریەکە بۆ کێشەی کورد."
ف.ق