گروپی کریل ئێشکگریی ئازادی وەرگرت

چالاکی ئێشکگریی ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا لە هەفتەی ٥٧٤ەمین بەردەوامە. گروپێک کە لە کریلەوە هاتبوو ئێشکگرییەکەیان وەرگرت.

ئێشکگرییی ئزادی کە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵ ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە لایەن دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە ستراسبورگ دەستیپێکردووە بە بێ پسانەوە بەردەوامە.

هەموو هەفتەیەک گروپێک لە کوردان و دۆستانیان لە ئەوروپا ئێشکگرییەکە وەردەگرن. لە هەفتەی ٥٧٤ەمیندا گروپێک لە شاری کریلی فەرەنسا ئێشکگرییەکەیان وەرگرت. مەحمەد چەلەبی، شافع چەلەبی و گانی ئیشک لە ناو گروپەکەدان.

مەحمود چەلەبی بە نوێنەرایەتی گروپە قسەی کرد و وتی: "ماوەیەکی زۆرە ئێمە زانیاریمان لە بارەی رێبەرمانەوە نییە. ئێمە ئەو هەڵوێستە نامرۆڤانەیەی دەوڵەتی تورک، رێکخراوە نێوننەتەوەییەکان بە تایبەتی سی پی تی کە بنەما و یاساکانی خۆیان پێشێل دەکەن، شەرمەزار دەکەین. جێی داخە کە ئەو دەوڵەتانە ناتوانن نیگەرانی کوردان بڕەوێننەوە. دەبێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی رۆژئاوا رابگیرێن.. بۆ ئێمە تاکە رێگە تێکۆشان و یەکڕیزییە. بانگەوازی تێکۆشان ئاراستەی گەلی کورد دەکەم".

هـ . ب