بە دیمەن

گەریلای هەپەگە ماهیر مونزور لە ئاراگاو یادکرایەوە

گەریلای هەپەگە ماهیر مونزور کە ٢٠١٨ لە دێرسیم شەهید بوو، لە ئاراگاو یادکرایەوە، خوشکی شەهید، بێریڤان کیت گوتی: "هەردەم لەسەر ڕێچکەی شەهیدان دەبین".

گەریلای هەپەگە ماهیر مونزور (جیهان کیت) کە ٢٠١٨ لە دێرسیم لە شەڕێکدا لەگەڵ ٧ هەڤاڵی شەهید بوون، لە شاری ئاراگاو یادکرایەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، خوشکی شەهید، بێریڤان کیت ڕایگەیاند پاش گرتنی باوکم ماهیر بوو بە باوک و برام، گوتی: "ئەو بۆ گەلەکەی تێکۆشا، کاتێک تەرمەکەی هاتەوە بە شتێکم بە دایکم گوت، ئێستەش دەمەوێت بیڵێمەوە، لە هەموو هەلومەرجێکدا، هەردەم لەسەر ڕێچکەی شەهیدان دەبین، شەهید نامرن".

سیاسەتمەدار فواد پازارجیک تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "٣ ساڵە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ نییە"، ڕایگەیاند بۆ خاوەنداری لە شەهیدان، پێویستە درێژە بە تێکۆشانەکەیان بدەین.

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید ماهیر پیشاندرا.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.