لە ئیستەنبوڵ گۆشەگیری شەرمەزار کرا

گەنجان لە ئیستەنبوڵ بە چالاکیەک گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

بەمەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە گەڕەکی تارلاباشی ناوچەی بەیۆغڵوی ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە.

گەنجان پلاکارد بە نوسراوی "ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنین، کوردستان ئازاد دەکەین"یان بەرزکردبووەوە و بە مەشخەڵەوە رێپێوانیان کرد.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخودانی ئیمراڵی" و "بژی بەرخودانی زیندانەکان" وترانەوە. دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش بە چەپڵە پشتیوانیان بۆ گەنجان دەربڕی.

هـ . ب