چالاکی کوردستانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە.
لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە، هەموو چوارشەمەییەک لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا چالاکی دانیشتن بەردەوامە. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا، سڵاو لە هەڵمەتی ١٥ ی ئاب کرا.
لە کەسێتی فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ ی ئابدا، بە خولەکێک وەستان ڕێز پیشاندرا و وتەکان خوێنرانەوە.
هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە ژنێڤ (CDK-Ge)، محەمەد لەتیف چەلەبی، ئاماژەی بەوە کرد، بە تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کوردستان، هیوای ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەستی پێ کرد، گوتی: "ئێمە ڕووبەڕووی زیهنیەتێک وەستاوین، دەیەوێت تۆڵەی ١٥ ی ئاب بکاتەوە".
چەلەبی هەروەها گوتی: "پێش هەموویان کۆنسەی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (CPT) و نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆڵی دامەزراوە ئەوروپییەکان لە پێکهاتنی گۆشەگیری دووبارە دەرکەوت. وەستانەوە دژی گۆشەگیری لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا، بۆ کورد و ئازادیخوازان و گەلان، خواستی ئازادی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە".
پاش وتەکەی چەلەبی، کوردستانیان پشتیان کردە نەتەوە یەکگرتووەکان و چالاکییەکەیان دەست پێ کرد.