گونەی: مرۆڤ ناتوانێت ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان پشتگوێ بخات

ئەبرۆ گونای وتەبێژی هەدەپە وتی:"پرسی کورد فرە لایەنە و ناکرێت ڕۆڵی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر پرسی کورد فەرامۆش بکرێت."

ئەبرۆ گونای وتەبێژی هەدەپە لە بارەگای گشتی حزبەکە لەبارەی رۆژەڤی  لەسەر پرسی کورد قسەی کرد.

گونەی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند کە لە گفتوگۆکانەوە تێدەگەیت کە گەورەترین پرسی تورکیا پرسی کوردە و گوتی " کێشەی کورد لە بنەڕەتدا پرسی دیموکراسییە لە تورکیا. بەبێ چارەسەرکردنی پرسی کورد تورکیا دیموکرات نابێت. تا تورکیا دیموکرات نەبێت، کێشەی کورد چارەسەر ناکرێت."

گونەی لە بەردەوامی قسەکانیدا گوتی" لەسەر پرسی کورد و پرسی موخاتەب، هەندێک ڕێبازی نەشیاو دەبینین کە هەڕەشە لە تورکیا دەکەن. بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات. لێرەدا دەمەوێت ئەمە بە ئاشکرا بڵێم. داواکارییەکانی کورد ڕوونە، موخاتەبەکانی کێشەکە ڕوونن، چارەسەری ڕوونە. گفتوگۆکان بۆ چارەسەری دەبێت بەجدی بەڕێوەببرێت، بە شێوەیەکی ژیرانە و وانە وەرگرتن لەرابردوو و نکۆڵیکردن لەو شتانەی ڕویداوە. بۆ ئێمە گرنگە بەڕێز کیلچدارۆغڵو ئەم گفتوگۆیەی دەستپێکردووە و پێویستە ئۆپۆزسیۆن دەستپێشخەری لەسەر پرسی چارەسەر بکات. تورکیا دەبێت ئەم مشتومڕە بەجدی بەڕێوەببات. بەبێ ئەوەی نکۆڵی لە رابردوو بکرێت.

گونەی ڕایگەیاند، کە شوێنی چارەسەری دیموکراتی و ئاشتیانە پەرلەمانە، کە چەندین جار ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باسی کردووە.  پێویستە یاسا دەربکرێت و بە شایەدی پەرلەمان پرۆسەکە مسۆگەر بکرێت، گونەی وتی،" بۆ ئۆجالان، ئپەرلەمان نەک تەنها شوێنێک بوو بۆ پاراستنی پرۆسەکە، بەڵکو بۆ هەمیشەیی کردنی پرۆسەکە بوو. هەروەها چەندین جار رایگەیاند، کە نەک تەنها ئاکەپە، بەڵکو لە بنەڕەتدا جەهەپە، پێویستە هەموو لایەنەکانی ناو پەرلەمان بەشدار بن لە پرۆسەکەدا ''

گونەی دەربارەی ڕۆڵی هەدەپە و ئۆجالان وتی:"هەدەپە پارتی تورکیایە، وەک هەموو پرسەکانی تورکیا و لەسەر پرسی کورد چارەسەری بۆ خۆی بە ئەرکێک پێناسە کردووە. هەدەپە بڕیار و ئیرادەی هەیە بۆ چارەسەرکردنی گەورەترین پرسی تورکیا لە چوارچێوەیەکی دیموکراتیدا. هەر وەک چۆن لە هەموو پرسەکاندا موخاتەبە، هەروەها موخاتەبە لەو پرسە جددییە. ئێمە وەک لایەنێکی دانوستانکاری دیموکراتی، چارەسەری پرسی کورد وەک چارەسەری هەموو کێشەکانی تورکیا دەبینین، بۆیە ئەمڕۆ هەوڵدەدەین چارەسەرێک بدۆزینەوە. پرسەکە فرەجۆرە و لەسەر پرسی چارەسەریش بێگومان مرۆڤ ناتوانێت ڕۆڵی ئۆجالان پشتگوێ دەخات.

گونەی لە کۆتاییدا وتی، " بەڵام هەموو کەسێک کە چل ساڵە شاهیدی کێشەکەیە، دەزانێت کە کێشەکە فرە لایەنە، ئاڵۆزە. ئەو پرسەی کە سنووری تورکیای بەزاندووە، لە هەرێمەکەش دەرچووە و بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی. دەبێت لەگەڵ هەموو لایەنەکانیدا گفتوگۆ بکرێت و چارەسەر بکرێت. مرۆڤ ناتوانێت ئەو ڕاستییە فەرامۆش بکات کە بەڕێز ئۆجەلان دەڵێت" هەفتەیەک دەرفەتم بدەنێ پرسەکە چارەسەر دەکەم". بۆیە گفتوگۆکانی موخاتەب کێیە کۆتایی پێهاتووە. ئەوەی پێویستە قسەی لەسەر بکرێت ئەوەیە کە چۆن تورکیایەکی دیموکراتی بنیات بنرێت، چۆن ئاشتییەکی شکۆدار دروست بکرێت. بۆیە ئێمە وەک هەدەپە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتییە جێبەجێ بکەین کە دەکەوێتە ئەستۆی ئێمە. هیوادارین گفتوگۆکان لەسەر چارەسەر و دانوستان لەم ڕۆژانەی دواییدا، کە جێگەی دەستخۆشی و گرنگییەکی زۆرین، دەرگا بۆ سەردەمێکی نوێ بکاتەوە. جگە لە چارەسەری ئەم کێشەیە هیچ چارەسەریەکی دیکە نییە."

ف.ق