وتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان"هەدەپە"ئەبروو گونەی لەناوەندی پارتەكەی كۆبوونەوەیەكی راگەیاندنی ئەنجامدا و رۆژەڤەكان رۆژی هەڵسەنگاند.
ئەبروو رایگەیاند كە قەیرانی ئابوری و كۆمەڵایەتی لەتوركیا قۆرستر دەبێت و لەهەمانكاتیشدا هێرشی دەسەڵاتداران بۆ سەر كۆمەڵگەش زیاتر دەبێت و ووتی:"لەكوێ ئیرادەیەكی چارەسەری پێشبكەوێت، بۆ لەناوبردنی ئەو دەرفەتەی چارەسەری هێرشی دەكەن و لەناو دەبەن. یەكێك لەو نموونانەش سیاسەتی ئاكەپەیە لەبەرامبەر بەئیمرالییە. هەموو كەس باش دەزانێت كە بەرێز ئۆجالان كەی دەستی بۆ كارێك بردبێت، لەوێدا چارەسەری و ئاشتی باشتر دەردەكەوێتە پێش، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئاكەپە ـ مەهەپە ئەو دەرفەتانەی ئاشتی و چارەسەر وەكو هەڕەشەی لەبەرامبەر بەدەسەڵاتداریەتی خۆیان دەبینن. بەتوندكردنی گۆشەگیری و سیاسەتی شەڕئەنگیزی وەڵام دەدەنەوە. تاكە دەردیان پاراستنی دەسەڵاتداریەتی خۆیانە. بەسیاسەتی شەڕئەنگیزی دەیانەوێت بێ چارەسەری هەمیشەیی بكەن. بەڵام گەلەكەمان لەهەر دەرفەت و هەلومەرجێكدا داواكاری ئاشتی و چارەسەری بڵند دەكات و لەگۆڕەپانی نەورۆزیشدا هەر ئەم داواكاریەی بەرز كردەوە. گەلەكەمان داواكارن دەرگای ئیمرالی بكرێتەوە. بەملیۆنان كەس هاواریان كرد كە تاكە نیشانەی چارەسەری بەرێز ئۆجالانە".
دیموكراتیكبوونی توركیا
گوونەی راشیگەیاند؛ داواكاری بنەماڵەی ئۆجالان بۆ چاوپێكەوتنی بەرێزیان بەبیانۆی سزای دیسپلین لەلایەن رایەدارانی توركەوە رەتكرایەوە و ووتی:"لەچواری نیساندا بەسەدان كەس ویستیان بچنە ئامارا، بەڵام بەربەستیانیان كرد و رێگەیان نەدا. هەرچی سیاسەتی گۆشەگیری قۆرستر بكەن، توركیا لەچارەسەری دوورتر دەكەوێتەوە و قەیرانی هەنووكەیی قۆرستر دەبێت. ئەگەر بەرێز ئۆجالان بكەوێتە حەرەكەتەوە، نەتەنیا بەزۆر بوونی مەزندەكانی چارەسەری پرسی كورد، بەڵكۆ دیموكراسی بوونی توركیاش زیاتر دەبێت. تێكۆشان لەبەرامبەر بەگۆشەگیری، تێكۆشان بۆ دیموكراسیبوونی توركیایە. تا ئەو كاتەی ئاشتی پێكبێت و دەرگای ئیمرالی بكرێتەوە تێكۆشانی گەلی كورد بەردەوام دەبێت.
لەهەردانیشتنێكدا درۆیەكی نوێ دەكەن
لەبەردەوامی قسەكانیدا گوونەی لەسەر دۆسیەی كۆبانێدا رایگەیاند:"لەهەر دانیشتنێكدا درۆیەكی نوێ و فتنەیەكی نوێ دەردەخەن. سەرۆكی دادگا كە خۆی بەئەندامی سەرچەتەكان"بەختیار چۆلاك"، ناسراوە بەدەیانجار لەسەر هەڤاڵانی ئێمە بڕیاری گرتنی دەركرد. كاتێك بڕیاری دەردەكرد، دەستی لەهەڤاڵانمان رادەوەشاند، بەڵام دیار بوو كە هێزەكەی لەكام یەك لەو هێزە تاریكانەوە وەردەگرێت. ویستیان ئەم فتنە و تەڵەكەبازیە بەدەستی ئەندامانی ئەو چەتانە بەرێوە ببەن. ئێستاكەش بەهەندێ كەسی تر ئەو دۆسیە بەرێوە دەبەن. ئێمەش هاوشێوەی هەڤاڵانمان رێگا نادەین كە ئەم دۆسیە بۆ رانتی سیاسی بەكار بهێنن. هێشتا هەڤاڵانمان پاراستنی خۆیان نەكردووە، ئێستاكە لەشاهیدەكان گوێ دەگرن و هەوڵدەدەن بەدرۆ و دەلەسە بیانۆ بتاشن و دروست بكەن. یەكێك لەو فتنە و درۆیانە ئەو دانپێنانانەیە كە لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنتالیا دروستیان كردووە. دیارە كە فتنە و فسادەكان لەرێڕەوەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسدا ئامادە دەكرێن. ئەم دۆسیە وەكو پەڵەیەكی رەش و یاسایی لەمێژوودا جێگای خۆی بگرێت. بەڵام هەڵوێستی هەڤاڵانی ئێمەش وەكو مێژوویەك لەبەرخۆدان بنوسرێتەوە.
ئەردۆغان لە ئەردۆغان توڕەیە
لەبەردەوامی قسەكانیدا ئەبروو گوونەی لەسەر قەیرانی ئابوری راوەستەی كرد و ووتی:"سەرۆككۆماری ئێستا دەڵێ؛ ئێمە لەبەرامبەر بەو كەسانەی چاویان بڕیووەتە پارۆوە نانی خەڵكی بێدەنگ نابین. ئەردۆغان دەڵێ؛ بێدەنگ نابێت لەسەرۆكی گشتی ئاكەپەی ئەردۆغان كە دەیووت؛ سوود هۆكاری سەرەكی هەڵاوسانەكانە. كەی ئەردۆغان ئاستی سوود دابەزێنێت، خۆی لەسەرۆكی گشتی ئاكەپە توڕە دەكات و هەم سوود و هەمیش هەڵاوسان زیاتر دەبێت. چونكە ئەوەی لەم وڵاتەدا لەهەر كەس زیاتر قازانج دەكات، ئاكەپەییەكانن. ئەوانەی چاویان بڕیووەتە پارۆە نانی گەل، لایەنگەرانی ئاكەپەن. ئەگەر ئەردۆغان خۆی راست دەكات و دەیەوێت خۆی بەسەر هەندێ كەسدا توڕە بكات، ئەو كاتە ئێمە ناونیشانەی بۆ دەستنیشان دەكەین. با لەو كەسانەی لەكۆشكدا كار دەكەن پرسیار بكات، ئاخۆ ئەوانە هەر یەكیان چەندە مووچە وەردەگرن. ئەو كاتە دیار دەبێت كە ئاخۆ دەیەوێت لەبەرامبەر بەكێ بێدەنگ نەبێت. بەبێ ئەوەی شەرم و حەیا بیانگرێت هەوڵدەدەن تاوانبار بدۆزنەوە. پێویست ناكات بەدۆی تاوانباردا بگەڕن. تەنیا با ئەردۆغان و گروپەكە لەئاوێنە تەماشا بكەن، بەسە.
ف.ق