هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بڕیاریدا بە ناوی هاوپەیمانێتیەکەوە بەشداری لە هەڵبژاردندا بکات

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بریاریدا لەژێر ناوی هاوپەیمانێتیەکە بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات و وتی، " هەڵوێستی خۆمان لە ماوەیەکی نزیکدا بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی لەبارەی کاندیدی سەرۆکایەتی ئاشکرا دەکەین."

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، بە میوانداری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کاتژمێر ١١ کۆبووە. کۆبوونەوەکە ٧ کاتژمێر بەردەوام بوون. دوای کۆبوونەوەکە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا کرا. راگەیەندرا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بومەلەرزەی مەرەش، لافاوەکە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و گشتی کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەم خاڵانە کرا؛

* ئەو پرۆسەیەی کە ئێمە وەک هاوپەیمانی تێکۆشان دەستمان پێکرد، فراوان بووە و بڕیارماندا کە بۆ هاوپەیمانی هەڵبژاردن بیگۆڕین. بڕیاردرا کە ئێمە وەک هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەین. بڕیاردرا کە هەدەپە و هەموو دەستکەوتەکانی پێکهاتەکانی نێو هاوپەیمانی رەنج و ئازاری بپارێزرێن.

* بە فراوانی گفتوگۆمان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری کرد. دوای بومەلەرزەکە بڕیارماندابوو کە پرۆسەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆککۆماری سەرلەنوێ هەڵبسەنگێنین. لە ئەنجامی گفتوگۆکانی ئەمڕۆدا بڕیارماندا کە هەڵوێستی هاوبەشی خۆمان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا بۆ رای گشتی بڵاوبکەینەوە."

* لە کەشێکی بەم شێوەیەدا قەدەغەی سیاسی، سکاڵا، زوڵم و فشار زۆر دەبن، بەردەوامی بە هەموو خەباتە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاسایشی سندوقەکان دەدەین.

* ئێمە بە هێزی خۆمان کە ٨ی ئازار لە ژنان بەدەستمان هێنا کە کۆلانەکان بە رەنگی مۆر رەنگ بکەین، گۆڕەپانەکانی نەورۆز و یەکی ئایار پڕ بکەین. ئێمە لەگەڵ هەموو هێزەکانی دیموکراسی لە ١٥ی ئایاردا سەردەکەوین. کۆتایی بە رژێمی تاکەکەسی دەهێنین.

بە پشتگیری، تێکۆشان و هیوا..."

ف.ق