هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە شتوتگارت نوسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەدا نوسینگەی هەڵبژاردنی لە شتوتگارتی ئەڵمانیا کردەوە.

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کارەکانی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاری چڕکردووەتەوە. پارتی چەپی سەوز لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا یەکەم نوسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە.

نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان لە شتوتگارت کە لە ناو هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدان و پێکهاتەکانی هاوپەیمانیە ئامادەی مەراسیمی کردنەوەی نوسینگەکەبوون.

هاووتەبێژی پلاتفۆڕمی رەنج و ئازادی لە شتوتگارت لە کاتی کردنەوە نوسینگەکەدا وتی، "بە کردنەوەی یەکەم نوسینگەی هەڵبژاردن لە ناوچەی شتوتگارتی ئەڵمانیا زۆر دڵخۆشین. ئێمە وەک رەوەندی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، ئەم دەسەڵاتداری و دیکتاتۆریەتە دووردەخەینەوە. بە دەنگی خۆمان لە دەرەوەی وڵات کۆتایی بەم رژێمە تاکەکەسیە دەهێنین".

پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە فەیسەڵ ساری یەڵدز قسەی کرد و وتی، "ئەم جارە زیاتر لە جاران پەرلەمانتار دەنێرینە پەرلەمان. لە هەر کوێیەک بین درێژە بەم تێکۆشانە دەدەین. لەم هەڵبژاردنەدا کە لەسەر ناوی پارتی جەپی سەوز بەشدار دەبین، ئێمە دیکتاتۆر شکست دەدەین".

هـ . ب