هاوسەرۆکانی دەم پارتی: کاتی سەرکەوتن و خاوەنداری لە سندووقەکانە

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لەسەر حسابی خۆیان لە میدیای دیجیتاڵ بانگەوازیان کرد بۆ خاوەنداری لە سندووقەکان.

هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لەسەر حسابی خۆیان لە میدیای دیجیتاڵ پەیامیان بڵاوکردەوە، تولای حاتەم ئۆغۆللاری گوتی: "دژی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە کە هەموو جۆرە ناهەقییەک ئەنجام دەدات، بەشێوەیەکی بەهێز دەنگی خۆمان دەپارێزین. ئێمە باوەڕمان هەیە و بەهێزین. گۆڕەپانەکان جێناهێڵین".

لای خۆیەوە تونجەر باقرخان ڕایگەیاند هاوشانی گەل و دیموکراسیخوازان وەک چاوی خۆمان پارێزگاری لە سندووقەکان دەکەین، گوتی: "نابێت زانیارییەکانی سەرکەوتن ببێتە هۆی جێهێشتنی لیژنەی هەڵبژاردنی ناوچەکان. پێکەوە بەشێوەیەکی خۆش سەرکەوتنمان پیرۆز دەکەین. بەڵام ئێستە کاتی ئاهەنگ نییە، کاتی خاوەندارییە لە سندووقەکان. پێداگرین و هیوامان بەرزە و لاواز نابین".