هاوسەرۆکی جەدەکەى فەرەنسا: فەرەنسا خزمەتی بە عەقڵییەتی داعشی کرد

موراد جەیلان هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە – فەرەنسا / CDK-F) رایگەیاند، "فەرەنسا خۆی بەرامبەر چالاکیی گەل، کە چادریان هەڵدابوو پێ رانەگیرا. بەو هێرشەى خزمەتی بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و عەقڵییەتی داعش کرد".

موراد جەیلان هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە – فەرەنسا / CDK-F) هێرشی پۆلیسی فەرەنسای لە ستراسبۆرگ بۆ سەر چالاکوانان ئیدانە کرد.

موراد جەیلان رایگەیاند، فەرەنسا، کە خۆی لە بەرامبەر چالاکیی دیموکراتیکی گەل، کە چادریان هەڵدابوو خۆی پێ رانەگیرا، بە هێرشکردنە سەریان خزمەتی بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و عەقڵییەتی داعش کرد.

جەیلان راشیگەیاند، "ئێمە ئەو هێرشە دڕندانەیەی دەوڵەتی فەرەنسا بۆ سەر چالاکیی دیموکراتیکی گەلی کورد لە ستراسبۆرگ ئیدانە دەکەین. گەلی کورد ٢٢ ساڵە دەیەوێت سەرنجەکان راکێشێتە سەر گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ. گەلەکەمان لەبەر ئەوەى ئەنجوومەنی ئەوروپا، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و سی پی تی لێرەدان، بە شێوەیەکی مافدارانە بۆ تێکشکاندنی ئەو گۆشەگیرییە ماوەى ٢٢ سالە لە بەردەم بیناکانی ئەو رێکخراوانەدا چالاکی ئەنجام دەدەن و بە بەردەوامیش بەڵێنیان پێدەدرێت.

لە ئەمڕۆ بە دواوە ئیدی گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ بە چاودێریی ئەنجومەنی ئەوروپا و کۆمیتەى پێشگرتن لە ئەشکەنجەى ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) بەردەوامیی پێدەدرێت. یانی ئەوە بەو مانایەیە، کە دەیانەوێت بە پاراستنی تورکیا، تورکیا وەک پاسەوان و ئێشکگر ئەرکدار بکەن بۆ بەردەوامیدان بە سیاسەتەکانی و درێژە بەوە دەدەن.

ئەمڕۆ خۆیان بەرامبەر بە چالاکیی دیموکراتیکی چادرهەڵدانی گەلی کورد پێ رانەگیرا. لە راستیدا هێرشەکەى ئەمڕۆ خزمەت بە دەوڵەتی تورکی فاشیست، دەوڵەتە داگیرکەرەکان و عەقڵییەتی داعش دەکات.

هەروەها ئەمڕۆ فەرەنسا وەک داعش، کە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەى خۆی، بە شێوەیەکی خوێنخوارانە و دڕندانە هەڵسوکەوت و رەفتاری بەرامبەر بە نوێنەرانی بزووتنەوەیەک کرد، کە بەرامبەر بە هەڕەشەى هاوشێوەی داعش تێدەکۆشن.

ئێمە سڵاو لە بەرخودانی گەلەکەمان لێرە دەکەین و دەڵێن، بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی تورکی فاشیست و هاوکارەکانی تێکدەشکێن. بە دڵنیاییەوە بەرخودانی ئازادی و دیموکراسیی گەل سەردەکەوێت".

ژ.ت